شەشەمین

581 121 59
                                    

دوو هەفتە تێپەڕی ٫

تەواوی ئەو دوو هەفتەیە،
خەوی تەواوم نەبوو ،،

بەهۆی کار،ی پاکردنە
وەی ماڵی خەڵکی !

کاتێکیش تەواو دەبم، پارەکە
فڕێدەدەنە نێو چـاوم ..

ناچارم،

مەینەتی ماڵی ئێمە تەواو نابێت ..

من دایمە قسەکانی نێو دڵم هەڵدەگرم ..

بۆیە لە هەرکاتێکدا بێت، گریانم حازرە ..

کەس نەبوو گوێم بۆ بگرێت ..

کەس نەبوو غەمەکانمی بۆ باس بکەم ..

خودا حەبدی خۆی دەناسێت ..

هەر ئەویش تاکە کەسە کە متمانەی
پێبکەم .،

ئەو علی ناوە، پێی گوتم، ئەمڕۆ براکەت
دەنێرمە ماڵەوە ..

منیش دڵخۆش نەبووم ..

چونکە دەمزانی ئەو برسایانە، بێ بەرامبەر
کار بۆ کەس ناکەن ..

لە نێو ئینستاکەی علی دەگەڕام ..

تەنیا وێنەی خۆی بوو

جوانە

بەڵام ڕقم لێیەتی

وێنەی کچێکی بچووکی پۆست کردبوو

کە چاوەکانی شینی ئاسمانی بوون

ئەوان هەر ئاوا جوانن ،.

بیرمه داپیرەم هەمیشە دەیگوت

پارە دارەکان درەنگ پیر دەبن ..

ئێ خۆ ڕاستە غەم نەخۆی پیر نابیت ..

من کە بیست و یەک ساڵ تەمەنما، تاقەتم
نیە بەڕێگا دا بڕۆم ..

گوێم لە دەنگی دەرگا بوو

دڵم خێرا لێیدا

بەخێرای چوومە عەوشەکە ..

بەڵام ناز دەرگای کردەوە

نەمدەزانی دڵخۆش بم یان
غەمبار ..

موڕاد بوو

مەکربـاز'Where stories live. Discover now