بۆ ئاخیر جار سەیری خۆمم کرد
بێ کەموو کوڕی بووم
نامەوێت کەم دەرکەومقەرارە ئیمڕۆ چاوم بە ساحێب ماددەکان
بکەوێت ..پێڵاوەکانم لەپێ کرد و چوومە
دەرەوەی ماڵەوە ..پێش وەختە دایکم ئاگادار بوو
سەر تەکسی،یێک کەوتم
نازانم چی دەبێت ؟
موڕاد هەفتەیێکە لە زیندانە
نەماندەتوانی سەردانی،شی بکەین
مەگەر ئەو گەوادانە خۆیان پێ چییە ؟
ئاخر حکومەت کاری چییە ؟
کەمێک دەترسم ..
علی زادە
ماددەکان هی ئەون وابزانم ..
لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەم
دەکرد ..تا لەناکاو شۆفێری تەکسیەکە
کە لە پەنجاکانی تەمەنی بوو
دەستی کرد بە قسە .."کچم ئێوە خزمی نزیکی، علی زادەن،
گەر نزیک نەبی ناهێڵن بچییە ژورێ"نامزانی چی بڵێم ..
"ئەرێ خزمی قەدیمین"
ئەو درۆیە !
پێکەنینم دەهات، و خۆم گرتبوو
شۆفێرەکە ئەوها سەیری کردم وەکو ئەوەی
بڵێت، ئائا باوڕم کرد ..ئاخر پیرە پیاو من ئەوەندە دەوڵەمەند
بام بەم سەگە تەکسیە،ی تۆ هاتوو چونم دەکرد !لەپێش خانووێکی گەورە وەستا
خانووی چی، بەقەد هەموو گەڕەکەکەی
ئێمە بوو ..پارەکەم پێی دا هاتمە خوارەوە ..
چاوەکانم نەدەوەستا لە سەیر کردن
ئاخر بەژیانم شتی وام نەبینیبوو ...
نزیک بوومەوە
پیاوێکی ئەفریقی لەوێدا وەستابوو
"فەرموو جەنابت کێی؟"
پیاوەکە گوتی ..