هەستم بە ئاسودەی دەکردپێخەفێکی نەرم لەسەر جەستەم بوو
هەمان ئەو بۆنەی کە لە علی دەهات
بۆنێکی پیاوانە
تێکەڵەیێک لەگەڵ بۆنی جگەرە ..
بەخێرای چاوەکانم کردەوە
بۆچی لێرەم؟
بەخێرای هەڵسامەوە
دڵم بەخێرای لەیێدەدا
شلەژاو و ترساوم
من لە دوێنێوە لێرەم؟
بۆچی؟
من دوێنێ ڕۆژ بوو کە خەوتم ئێستا،ش ڕۆژە!
مانای چییە،
من هەرگیز ئەوەندە ناخەوم ..
لە جێگاکەدا هەڵسامەوە
جلەکانم گۆڕاوە؟
کوا جلەکانی خۆم؟
کێ منی گۆڕیوە ؟
هەزاران پرسیار پیاسەیان دەکرد لەنێو مێشکم
بەخێرای دەرگاکەم کردەوە
ڕامکردە خوارەوە بەسەر پلیکانەکاندا ،،
هەندێک دەنگ لە هۆڵەکەدا هەبوو
علی و کچێک و ژنێک ..
"جوانکیلەڪەم، خەوەکەت چۆن بوو"
علی گوتی، بە زەردەخەنەوەژنەکە بە نەرمی سەیری دەکردم
دڵخۆشی لەنێو چاوەکانیدا هەبوو
"ب باش، سڵاو"
سڵاوم لە ژنەکە کرد
"سڵاو ئازیزم، من ڕانا،م پوری علی"
گوتی بە زەردەخەنەوەمن هێشتا شۆکم
علی ئاماژەری بەتەنیشت خۆی دا
منیش بە هێواشی نزیک بوومەوە و دانیشتم ..
"بۆچی لێرەم؟"
لەژێر گوێدا گوتم"چونکە، خەوتبووی"
بە ئاسای گوتی"من هەرگیز ئەوەندە، ناخەوم"