¹|مردنی جیۆن جۆنگکوک

1.5K 128 46
                                    

«هەموو شتێکیش چا ببێتەوە
ئیتر من نابمەوە کەسەکەی جاران»

«هەموو شتێکیش چا ببێتەوەئیتر من نابمەوە کەسەکەی جاران»

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




کچەکە چاوەکانی بەهێواشی کردەوە و سەیری ژورەکەی کرد، ژورێکی سپی و پاک، سەیری دەستی کرد کانولایەکی پێیەوە بوو، لەلای ڕاستی ئامێرێکی دڵ لێدانی لێ بوو،. کە هێڵەکانی دڵی کچەکەی نیشان دەدا ماوەیەک سەیری ژورەکەی کرد و لەناکاو دکتۆرێک هاتە ژورەکە " خاتوو جیۆن! وادیارە بەهۆش خۆت هاتیتەوە، ئێستا هەست بەچی دەکەی؟" دکتۆرەکە بە خەندەوە وای بە کچەکە
وت کە بە خاتوو جێۆن بانگی کرد.







کچەکە دەمی کردەوە تا قسە بکات " سەرم، وا هەست دەکەم بەچەکوشێک لێی دەدەن" کچەکە
بە ئازارەوە قسەی بۆ دکتۆرەکە دەکرد




دکتۆرەکە سەری بە ئەرێنی لەقاند " باشە ئەمە تا ئاستێک ئاساییە، چونکە تۆ  توشی ڕوداوێکی قوڕس بویتەوە" دکتۆرەکە وای وت ." ڕوداو؟" کچەکە بە سەرسوڕماویەوە وای وت.




" بەلێ تۆ توشی ڕوداو بویت هیچت لەیادە سەبارەت بەو شەوە؟ لەبیرتە ناوت چیە؟ تەمەنت چەندە؟" دکتۆرەکە دانە بەدانەی پرسیارەکانی لەکچەکە دەکرد.





" نـ نازانم هیچ ڕوداوێکم بەیاد نایەتەوە بـ بەڵام من ئەوانیترم لەیادە" کچەکە وای بە دکتۆرەکە وت و دکتۆرەکەش هاتە نزیک کچەکە دانیشت.



" باشە چیت لەیادە بۆمی باس بکە "

" مـ من ناوم جیۆن سارا'یە و تەمەنم 26ساڵە، و وە هاوسەرگیرم لەگەڵ جیۆن جۆنگکوک کردوە لە 20/2/2023 " کچەکە بۆ دکتۆرەکەی ڕوون کردەوە، دکتۆرەکە سەری بە ئەرێنی لەقاند





" باشە کەواتە ئەمڕۆ چەندی مانگە؟" دکتۆرەکە پرسیاری لە سارا کرد  ، سارا کەمێک لەدیوارەکە
ڕاما دواتر سەیری دکتۆرەکەی کرد و وتی  " 4/1/2027؟؟"










" نا ئەمڕۆ 28/1/2027 ئەو بەروارە ئەو ڕۆژەیە کە ئێوە توشی ڕوداوەکە بوونەتەوە ئەمە سێ هەفتە لەمەوبەر بوو، ئەو ڕۆژەت لەبیرە؟ " دکتۆرەکە لەسەر خۆ بۆ سارا'ی ڕوون کردەوە و دواتر پرسیاری لێ کرد ." بەیانیەکەی جۆنگکوک وتی کە ناچێتە کۆمپانیا، وتی کە بەیەکەوە بچینە گەشتێکی ناو دارستان، وە ئێمە لەوێ کاتێکی خۆشمان بەسەر برد و  ئێوارەکەی وتی دەبێ بگەڕێینەوە کارێکی بەپەلەمان بۆ دروست بوە، من تەنها ئەوەندەم لەیادە کە سەرکەوتمە ناو ئۆتۆمبێلەکە، ئـ ئەی کوا جۆنگکوک؟ لەدەرەوەیە؟ " سارا بۆ دکتۆرەکەی ڕوون کردەوە و پاشان پرسیاری جۆنگکوکی لە دکتۆرەکە کرد.








کێ بکوژە(وەرزی یەک کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now