³³|خێزانەکەت

559 73 71
                                    

هەموو شتێک جوانە
بەڵام
لەکاتی خۆی.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




پۆڤیـ'نوسـەر

___________


ئێوارەیەکی ساردی کانوونی دووەم بوو، خۆر هێواش هێواش ئاوا دەبوو، ئاسمان تاریک بوو هەر وەک بەختەکەی سارا، ژوەرەکە بێدەنگ بوو تەنها دەنگی ژاوە ژاوی کۆڵانەکە و سەر شەقامەکە دەهاتە ژوورەوە.



سارا بە تێکشکاوی لەسەر جێگای خەوەکە ڕاکشابوو، تەنانەت توانای ئەوەی نەبوو جلەکەنایشی بپۆشێ کە جۆنگکوک بۆی دانابوو، جۆنگکوک زۆر ئاسایی ڕەفتاری دەکرد وەک ئەوەی هیچ نەبوێت، وەک ئەوەی ئەو یاری بە هەستی سارا نەکردبێت بۆ ماوەی چوار ساڵ، وەک ئەوەی سارای نەخستبێتە ناو یاریەنەفرەتیەکەی، تەنانەت هێندە ئاسایی بوو وەک ئەوەی لەگەڵ سارا لەهەمان بارودۆخی ڕابردوو دابوبن نەک دەستدرێژی کردبێتە سەر.





چاوەکانی سارا چیتر فرمێسکی لەناو نەمابوون، بەدرێژای سێ کاتژمێر لە جۆنگکوک دەپاڕایەوە کە دەستی لێ هەڵگرێ، بەڵام جۆنگکوک زۆر بە دڕندەیەی و بێڕێزیەوە لەگەڵی بوو، وەک ئەوەی سارا لەشفرۆشێک بێت، هیچ قسەیەکی نەکردەوە لەدوایی هاوارەکانی، تەنها ناوە ناوە دەمی بەهۆی هەنسکە قوتدراوەکانی دەبوویەوە و هەنسکی دەدا.




دەرگاکە بویەوە و یەکێک لە کارگوزارە ئافرەتەکان هاتە ژوورەوە و نزیکی سارا بویەوە " خانمەکەم بەڕێز جیۆن پێی وتم کە یارمەتیت بدەم لە گەرماوکردن و پۆشینی جل و بەرگەکانت" ئافرەتەکە بەڕێزەوە بەسارای ڕاگەیاند بەڵام سارا هیچ دەنگێکی لێوە نەهات، ئافرەتەکە زانی کە حاڵی لە باش ناچێ بۆیە خۆی لەسارا نزیک بویەوە و قۆڵی گرت بە نەرمی یارمەتی سارای دا کە هەڵسێتەوە.



هەر کە هەڵسایەوە بەتانیەکەی لەسەر جەستەی لاکەوت و ئافرەتەکە دەیزانی کە لە وانەیە سارا نا ئاسوودە بێت بۆیە بەخێرایی لەجەستەی سارای ئاڵاندەوە و یارمەتی دا لەوەی بچێتە گەرماوەکە، بانیۆکەی پڕکرد لە ئاوی گەرم و گوڵ، بەتانەکەی لەسارا کردەوە و یارمەتی دا بچێتە نێو بانیۆکە، سارا وەک منداڵێکی بچوک و ژیر چوە ناو گەرماوەکە.








کێ بکوژەکەیە(وەرزی یەکەم|| کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now