♥︎𝐟𝐞𝐞𝐝𝐛𝐚𝐜𝐤♥︎

505 56 94
                                    


کام بەشەی چیرۆکەکەت لا پەسەند بوو؟



ڕق لە کام بەشە بوو؟




کام بەش زۆر مێشکتی شێواند؟








دەتەویست کام بەشەی بەو جۆرە نەبێ کە من نوسیم؟





دڵخوازترین کارەکتەری چیرۆکەکە کێیە لەلای تۆ؟


ڕقت لەکام کارەکتەرە؟



لە 10 چەند دەدەی بەم کتێبە بۆ ئاڵۆزیەکەی؟







°°°°°°°°°°°°





هەندێک ناڕوونی هەبوو لە چیرۆکەکە.


سەرەتاکان ئێم هەر جۆنگکوک بوو تا ئەوکاتەی سارا کۆمپانیاکەی لەدەست چوو، جین بەهۆی ڕقە زۆرەکەی خۆی کردە ئێم و بەڵگەی ساختەی دروست کرد وە دکتۆری کڕیەوە تا وای نیشانی سارا بدات نەخۆشە.



کاتێک جیمین دەستگیرکرا و دزێک هاتە کۆمپانیا تەنها بۆ ئەوە بوو سارا لەلای جیمین بڕوا و جیمین ڕابکات، هەمان شتیش بۆ تایهیۆنگ کرا،کاتێک ئێمی پشکنینی کرد بە ئەنقەست ئەو گرتەیەیان خستە ژێر دەستی تا سارا بچێتە دەرەوە لە کۆگاکە.

ئەو پیاوە نادیارەی هەمیشە قسەی دەکرد و دەیوت کۆمپانیاکەم دەوێت جۆنگکوک بوو، هەم کە کۆتا جار وتی دەبێت خۆم بێمە ناو بابەتەکە، ئەو ڕۆژ هاتە ماڵەکەی بەنهێنی و چوە لای سارا کاتێک مەست بوو، هەم یونگی بەئەنقەست گرانترین شەڕابی داوا کرد.

ئەو کاتەی سارا فڕێندرا وە کە پیاوێک هاتە ماڵەکەی، ئەوە هۆسۆک بوو، وە کە لەسەر کورسیەکە بەسترابویەوە و پیاوێکی تر هاتە لای، جۆنگکوک بوو.





ئەو بۆمبەی لە سارا بەسترابوو تەنها کاتژمێر بوو، ئەوان بۆمبی دەستیان دانابویەوە کە هەر سارا و جاک چونە دەرەوە تەقاندیانەوە، ئەو بابەتە تەنها بۆ ئەوە بوو سارا بە بابەتی بکوژەکە خەریک بێت و چاوی لەسەر کۆمپانیا نەمێنێت.





جین لەبەر ئەوە هاتە کۆمپانیا تا هەموو بخاتەوە سەر ناوی جۆنگکوک بەڵام سارا لەوان زیرەکتر بوو و هیچ هەلێکی پێ نەدەدان.

کاتێک سارا بۆ کۆتا جار خەونێکی بینی کە ڕووداوەکان ڕویان دابوو کە ئێم باسی کرد، هیچی ڕاستی نەبوون تەنها بەهۆی زۆری فشار و بیرکردنەوە مێشکی سارا دەستی بە دروستکردنی خەیاڵی نا واقعی کرد.


تا ئەم کتێبەم گەیاندە ئێرە زۆر شتی لێ گۆڕا چەند بیرۆکەم هەبوو و بەڵام نەم نوسی.


سەرەتا و یەکەم بیرۆکەم ئەوە بوو کە هەر بەڕاستی جۆنگکوک مردبێت و سارا بکوژەکە بێت و نەخۆشی دووکەسایەتی هەبێت.

دواتر لارا وتی با جۆنگکوک زیندوبێت نەمرێت خۆشترە، ئەوسا وتم با هەر سارا بکوژەکە بێت و جۆنگکوک خۆی وەک مردوو نیشانبدات تا سارا بەکەسایەتی دوەمی بزانێت.



بەڵام ئەو بیرۆکەیە لە دوو چیرۆکی ترم بینی بوو مەبەستم ئەوەی کچەکە خۆی بکوژەکە بێت، بۆیە بەلارام وت کە دەمەوێ بیرۆکەکە بگۆڕم،بەیەکەوە قسەمان کرد و تاگەشتینە ئەو بیرۆکەیەیی ئێستا.






°°°°°°°

کێ بکوژەکەیە(وەرزی یەکەم|| کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now