¹⁵|گۆڕ

392 63 81
                                    

شیرینی لەزمان نا لە دڵی شیرینەوەی.






نامجوون لەلای ئۆتۆمبێلەکە وەستابوو خۆی بە موبایلەکەی خەریک کردبوو و چاوەڕێی دەنگێک بوو لە جاک،بەڵام بەهۆی ئەو زرمەیە گەورەیە ڕاچڵەکی و هەر ئەوەندەی بینی دوکەڵێکی ڕەش لە دوورەوە بەرززبویەوە ،  نامجوون بەخێرایی پەیوەندی بە پۆلیەسە کرد و پاشان بەبێ ئەوەی بوەستێت بەرەو ئەو شوێنە چوو کە دووکەڵەکەی لێ هەڵسا دووکەڵێکی زۆر لە خانوەکە بەرز دەبویەوە نامجون هەر زوو گەشتە لای خانوەکە و ئەو دیمەنی بینی شۆکی کرد، دوکەڵ و ئاگر بەناو یەکتریدا تێکەڵ ببون ،هەرکەسێک بینیبای سوێندی دەخوارد کە هیچ کەسێک لەناو ئەو خانوەدا زیندوو نەماوەتەوە بەجۆرێک ورد و خاش ببو کە گەورەترین پارچەی ئەو خانوە هەر بەقەد بەرزی باڵای منداڵێ یانزە ساڵی دەبوو ، نامجوون دەترسا لەوەی کە ئەوە ئەو خانوە بێ کە سارای لێ دانرابوو، بەڵام ئەو بێ خەبەر بوو لەوەی ئەوان هەردووکیان لەوێ بوونە و لەناو ئەو خانوەدا بوونە.













نامجوون پەیوەندی بە ژمارەکەی جاک کرد بەڵام هەرزوو دەنگی کارمەندی پەیوەندیە ڕاییگەیاند کە ئەو ژمارەیە داخراوە ، لەوەدا نامجوون زیاتر ترسی بۆ دروست بوو کە ئەوان لەناو ئەو خانوەدا بن، نامجوون سەیری ناو خانوەکەی دەکرد کە بەڵکوو شتێک بدۆزێتەوە بەڵام هیچی وای بەرچاوو نەکەوت ، کەمتر لە چارەگێک پۆلیسەکان و تیمی پزیشکی گەشتنە ناوچەکە و نامجوونیش بە دەست بەستراوی لەو ناوە دەهات و دەچوو نەیتوانی هیچ بدۆزێتەوە. " ئەمە چۆن ڕوویداوە؟" ئەفسەرەکە هەر زوو لەگەڵ گەشتنی بەو ناوەیەدا لەنامجوونی پرسی ، نامجوون هەرزوو هەموو بابەتەکەی بۆ پۆلیسەکە باس کرد و پۆلیسەکان بەتەواوەتی دەستیان بەسەر ناوچەکەدا گرت و دەستیان بە گەڕان کرد،ئاگرەکە هێواش هێواش کەم دەبویەوە و تیمی ئاگرکوژێنەوە گەشتن و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد، نامجوون ناچار کرا لەبەشێکی کۆڵانەکە بوەستێ و چاوەڕێی هەواڵێک بکات لە پۆلیسەکان.















کێ بکوژە(وەرزی یەک کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now