![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. بوونی هەمەوان لە چواردەورم، نابێتە یەک چرکەش لەبوونی تۆ لەلای من.
گـێڕانـەوە لـەلـایـەنــ نـوســـەر
________________________
" چی دەکەیت؟" ئێمی پرسی لەکاتێک کە دەستی سارای گرت و نەیهێشت لە ئۆتۆمبێلێکە دەرچێت"دەچمە دەرەوە قابیلە چی بکەم" سارا وەڵامی دایەوە " دەزانم خانمەکەم بەڵام مەبەستم ئەوە بوو کە تۆ هەوڵدەدەیت چ کارێک بکەیت؟" ئێمی پرسی و سەیری سارای دەکرد.
" دەچم و سەیری خانووەکە دەکەم بزانم کێ لەوێ دەژی" سارا وای وت و ئێمی یەکسەر وەڵامی دایەوە " نەخێر خانمەکەم ئەوە مەکە و ژیانت مەخە مەترسیەوە، من لەبری تۆ دەچم هەم کەس من نانسێت بۆیە با من بچم چاکترە " ئێمی وای بەسارا وت بە خەندەوە و بەڵکوو قایل بێت.
" باشە کەواتە تۆ بڕۆ بەڵام ئاگاداری خۆت بە " سارا وای بە ئێمی وت و ئێمی سەری بە ئەرێنی لەقاند و لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی.
ئێمی لەبەردەن دەرگای کۆشکەکە وەستا و ویستی بچێیە ژورەوە بەڵام هەر کە دەستی لە دەرگای خانوەکە دا چەند پیاوێک لەبەردەمی دەرکەوتن کە پیاوی زەبەلاح و چوار شانە بوون" تۆ دەتەوێ چی بکەیت؟" یەکێک لە پیاوە زەبەلاحەکان وای پێ وت کە هەردوکیان پاسەوانی ئەو خانوە بوون.
ئێمی ئاوی قوڕگی بە توندیەوە قوتدایەوە و سەیری پیاوەکەی کرد " ئـێ لە ڕاستیدا من دەمەوێ ناونیشانی شوێنێک بپرسم" ئێمی خۆشی نەیزانی چۆن ئەو قسەیەیی هاتە سەر زار لە ترسی ئەو پیاوە زەبەلاحانە، باڵا بەرزی ئەوان لە پیاوی ئاسایی زیاتر بوو بەنزیکەیی 9 پێی یاخود زیاتر دەبوون، کە سەیر کردنیان لە نزیکەوە دیمەنێکی ترسناکی هەبوو.
" لەم ناوە مەوەستە و بڕۆ لەو ماڵانە پرسیار بکە دەی" پیاوەکە بە توڕەییەوە وای بە ئێمی وت و ئێمی هەر زوو بەقسەی پیاوەکەی کرد و ئەو خانوەی کە دراوسێ ئەوان بوو.
![](https://img.wattpad.com/cover/368026513-288-k564735.jpg)
YOU ARE READING
کێ بکوژەکەیە(وەرزی یەکەم|| کۆتای هاتووە)
Acción'کێ بکوژی هاوسەرەکەمە!!من تۆڵەی دەکەمەوە' ... کورتە: سارا کە توشی ڕوداوێکی هاتوو چۆی دروستکراو دەبنەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی لەنەخۆشخانە بە هۆش خۆی دێتەوە پێی ڕادەگەینن کە هاوسەرەکەی لەدەست داوە و تەرمەکەی دیار نیە، پۆلیسەکان لە لێکۆڵینەوە هیچیان دەست...