¹⁸|بکوژە گەورەکە

417 67 54
                                    

هیچ شتێک بەقەد نەبونت ئازارم نادا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

هیچ شتێک بەقەد نەبونت ئازارم نادا.





گـێڕانـەوە لـەلـایـەنــ نـوســـەر

________________________






چاوەکانی سارا فراوان بوو بە بینی نوسراوەکانی ناو پەڕاوەکان، توڕەیی لەناو هەموو خانەکانی دەماری دەهات و دەچوو " ئەم نەفرەتیە بەجدیەتی؟ ئەم کارەی واتا چی؟ بە چ بوێریەک هەڵدەستێ کارێکی وادەکات؟" هەموو دەمارەکانی خەریک بوون بتەقن لە توڕەییدا، نوسینی ناو پەڕاوەکان ئەوە بوون کە ئەگەر سارا ئەو پەڕاوانە واژوو بکات ئەوە سیۆکجین سەدا پەنجای کۆمپانیاکە بەناوی خۆی دەکرد.








" پەیوەند بە جولیاوە بکە و پێی بڵێ هەر ئێستا بەفەرمی هەموو گرێبەستەکەمان لەگەڵ کۆمپانیای KSJ هەڵدەوەشێنینەوە"سارا ڕووی لە جاک کرد و وای پێ وت " خانمەکەم لە ئێستادا ناتوانیت هیچ یەکێک لە گرێبەستەکان هەڵبوەشێنیتەوە تاوەکوو چوار مانگی تر، ئەگەر هەر لایەنێک گرێبەستەکە هەڵبوەشێنێتەوە ناچارە بە بڕی 7ملیار قەرەبوو بدات، ئێستا گەر تۆ ئەو کارە بکەیت بەدڵنیاییەوە زیانێکی گەورە بەر کۆمپانیا دەگات وە لەم کاتە هەستیارەش بێگوما ئەوە زۆر خراپترە"





" بە نەفرەت بێ " سارا پەڕاوەکانی فڕێ دا و دەستی لەناو قژەکەی دانا" ئەم نەفرەتیە زیاد لە پێویست سنوری بەزاندوە، سەرەتا چاو بڕینە گەمژانەییەکەی و ئێستاش ئەو گرێبەستە، دۆزینەوەی بکوژەکەش لەلایەک، هەموو شتێک فشارم بۆ دێنێت لەم ماوەیە،لەوە دڵنیا نیم کە کێ بکوژە لەو چوار کەسانە بەڵام هەندێک گومان هەن لەلام"سارا بە توڕەیەوە لەبەردەم خۆیەوە وای وت.





سارا موبایلەکەی هەڵگرت و چووە بەشی نامەکان و نامەی بۆ ئێم نارد.




سارا: ئایە بکوژەکە دووکەسە ؟


هەر ڕاستەوخۆ وەڵام درایەوە.




ئـێـم : چیە بەم ئێوارەیە ئاوا
مێشکت تێکەل بوە؟




کێ بکوژەکەیە(وەرزی یەکەم|| کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now