ئەهلی گلەیی کردن مەبن
کردار بە کردار وەڵام بدەوە.
" خاتوون تۆ دڵنیایت کە ئەو کەسە ڕاست دەکا؟" جاک بەنیگەرانییەوە لەساری پرسی ، لەدوای ئەوەی سارا لەبنکە گەڕایەوە و دوایی نامە ناردنی ئـێـم، سارا بابەبەتەکی بۆ جاک باسکرد تا یارمەتی بدات لە دۆزینەوەی ئەوکەسانەی ناو لیستەکە.
بەڵام جاک کەمێک لەم بابەتە دوو دڵ بوو دەترسا خاتوونەکە ئازاری پێ بگات لەم نێوەندە یاخود لەلایەن ئـێـم هەڵبخەڵەتێنرێت.
" دڵنیا نیم بەڵام لەئێستادا تاکە کەس بتوانێ یارمەتیمان بدات ئەوە، ئێمە هیچمان لەدەست نیە، تەنانەت باش دووژمنەکانی جۆنگکوکیش ناناسین" سارا وای وت و کۆمپیوتەرەکەی کردەوە و لەسەر کورسیەکەی دانیشت کە لەئۆفیسەکەی بوو.
" کەواتە بەقسەی ئەو لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەکەی؟ " جاک پرسی. " بەڵێ ناچارین بەڵام جاک ئایە پێشتر کارمەندێک هەبووە لێرە بەناوی پاڕک جیمین؟ " سارا پرسیاری لە جاک کرد و سەیری شاشەی کۆمپیوتەرەکەی دەکرد.
" نازانم خاتوونەکەم چونکە لێرە بە هەزاران کارمەند هەن، بەڵام ئەگەر دەڵێیت لیستی ئەو کارمەندانەت بۆ دێنم " جاک وای وت." باشە هی کارمەندی ئەمساڵ بێنە" سارا وای وت و موبایلەکەی هەڵگرت.
"باشە خانمەکەم" جاک وای وت و چوە دەرەوە و سارا چوە ناو بەشی نامە ناردن و نامەیەکی بۆ ئـێـم نارد.
──•~❉᯽❉~•──
◁◁ ▐دەقـی نـامـەڪان▌ ▷▷
سارا: ئایە هیچ زانیارییەکت
هەیە کە ئەو کەسانە لەکوێ دەژین؟
YOU ARE READING
کێ بکوژە(وەرزی یەک کۆتای هاتووە)
Action'کێ بکوژی هاوسەرەکەمە!!من تۆڵەی دەکەمەوە' ... کورتە: سارا کە توشی ڕوداوێکی هاتوو چۆی دروستکراو دەبنەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی لەنەخۆشخانە بە هۆش خۆی دێتەوە پێی ڕادەگەینن کە هاوسەرەکەی لەدەست داوە و تەرمەکەی دیار نیە، پۆلیسەکان لە لێکۆڵینەوە هیچیان دەست...