⁸|فێڵبازانە

445 78 146
                                    

کچی لای ئەو باسی منی بەخراپەکرد.














" جاک ئەو پیاوە هیچ دەنگێکی هەیە؟" سارا پرسی کە لە ئۆفیسەکەی دانیشت بوو و جاک لەبەردەمی وەستابوو."پیاوەکانمان بە تەواوی چاودێری خانوەکە و گەڕەکەکەیان کردوە تا ئێستا هیچ کەسێک نەچۆتە ناو نهۆمی دووەم، ئەوە کەمێک گوماناویە  چۆن تا ئێستا نە گەڕاوەتەوە ماڵەکەی لەکاتێکدا دەستکورتە؟ " جاک وای بەسارا وت، ئەو ڕاسپێردراوە کە چاودێری خانوەکەی پاڕک جیمین بکات، بەلام لە تەواوی ئەو چوار ڕۆژە هیچ جموجۆڵێکی بچوکیش نەکراوە لەبەردەم ئەو خانوە.









" لەوانەیە ترسابێت لەوەی ئێمە بەدواوەین و چوبێتە لای کەسێکی تری بۆ مانەوە! " ساراش گومانی لەوە هەبوو کە بۆچی نەگەڕاوەتەوە ماڵەکەی، ڕاکردنی ئەو و نەهاتنەوەی بۆ ماڵەوە گومانێکی زۆری بۆ سارا دروست کردبوو.







" لەڕاستیدا ئەگەر دەتەوێ دەچم لە کۆلێژەکەی دەکۆلمەوە بەلکوو لەوێ هاوڕێیەکی یان کەسێکی نزیکی بدۆزینەوە؟ " جاک پێشنیاری بۆ سارا کرد.









" نەخێر جاک ئەوە چەندین ساڵ لەمەوبەر بوە ئەستەمە زانیاری دروستمان دەست کەوێ، لە ئێستادا ئەوە جێگای سەرنجی ئێمەیە کیم سیۆکجینە بۆچی سەرەڕای هەبوونی دوژمنداریەکی توند لە نێوان ئەو و جۆنگکوک هاتۆتە ئێرە و ڕێکەوتن لەگەڵ من دەکا؟ دەبێ لەم کارە بەرژەوەندی ئەو هەبێ ئەگەرنا لەخۆوە نایەتەوە ئێرە "سارا ئەو گومانەی هەی بوو بۆ جاک خستە ڕوو.






" منیش گومانم هەیە کە بۆشتێک لێرە بێت بەڵام نازانین چیە! دەبێ ئێمە بزانین ئەو پیاوە بەنیازی چیە " جاک کەمێک بە توندی وتی وەک ئەوەی جین لەبەردەمی بێت و بیەوێ بەدەستەکانی پارچە پارچەی بکا.






" هەر لەبەر ئەوەش هەر جارێک ئەو قاچی خستە کۆمپانیا ناهێڵیت بەتەنها لە هیچ کونجێکی ئەم کۆمپانیایە بەتەنها بسوڕێتەوە تۆ وەک چاودێرێک دەبیت بەسەریەوە" سارا وای وت.




کێ بکوژە(وەرزی یەک کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now