خودا کەس بێ وەڵام ناکات تەنها کات.
" جۆنگکوک" بەهۆی هاوارکردنی دەنگی خۆمەوە بەخەبەر هاتم ، هەموو گیانم ئارەق بوو هەستم بە ئارەقی جەستەم دەکرد چۆن بەگیانمدا دێتە خوارەوە، هەناسەکانم ناڕێک بوون ، کەمێکی پێچوو تا درک بەوە بکەم کە من بەستراومەتەوە چاوم بەسراوەتەوە و دەمم ئازاری هەیە، بەهۆی ئەوە بەسراویەوە و هاوارم کردوە کەمێک لێوم ڕوشاوە و دەکزێتەوە.
هەوڵمدا کە بانگی کەسێک بکەم بەڵام بەهۆی ئازاری دەوری لێوەکانم نەم دەوێرا دەمم بجولێنمەوە،بەبێ ویستی خۆم فرمێسکەکانم ئازاد بوون،کەوتومەتە چ بارودۆخێک، خوا دەزانێ ئەو کەسە چی لەمن دەوێ، چی لەبردنی من دەسکەوێت،چۆن کەوتمە ئەو گێژاوە؟ تەنها ساڵێک لەمەوبەر ژیانێکی ئاساییم هەبوو، دڵخۆش و بەختەوەر بووم لەگەڵ جۆن.
هەموو خەمێکم ئەوە بوو ئێوارەکان زوو بگەڕێتەوە، کەچی تەنها لە ڕۆژێکدا هەموو ژیانم سەراوژێر بوو، جۆنم لەدەستدا و ئێستاش دەبێ بەدوای بکوژە نەفرەتیەکەی بگەڕێم،کەچی ئێستا لێرە بەند کراوم و بەستراومەتەوە کە نازانم ئەو کەسەی منی فڕاندوە کێشە و چی لەمن دەوێ؟
لەدڵەوە نزام دەکرد کە جاک بەزووی بگاتە ئێرە و ڕزگارم بکات."لەوە دەچێ شازادە خەوتوەکە بەخەبەر هاتبێت" هەرزوو دەنگی ئەو پیاوەم ناسیەوە،هەمان کەسە کە هاتە ژوورەکەم، دەبێ چی لەمن بووێت؟ هەستم بەدەستەکانی کرد لەپشتی سەرم و هێندەم زانی پەڕۆکەی چاوم کرایەوە و ڕوناکیەکی زۆر لەچاوەکانمی دا کە وای کرد چاوەکانم بە توندی دابخەم و دوایی کەمێک بیکەمەوە.
بەر لەوەی چاوەکانم بەتەواوی بکەمەوە هەستم کرد کە پەرۆکەی دەمیشمی کردەوە، هاتە بەردەمم و بەجوانی لێی ورد بوومەوە و هێشتا وەک یەکەم جار ماسکی پۆشی بوو تەنها کڵاوەکەی لەسەر کردبویەوە،قژێکی کاڵ و درێژی هەبوو، چاوەکانی بادەمی بوون و قاوەیەکی تۆخ بوو، لەوە دەچوو لوتێکی ڕێکی هەبێت، ڕوخساری هێلکەیی بوو، شان و باڵای بەرز بوو.
![](https://img.wattpad.com/cover/368026513-288-k564735.jpg)
YOU ARE READING
کێ بکوژەکەیە(وەرزی یەکەم|| کۆتای هاتووە)
Action'کێ بکوژی هاوسەرەکەمە!!من تۆڵەی دەکەمەوە' ... کورتە: سارا کە توشی ڕوداوێکی هاتوو چۆی دروستکراو دەبنەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی لەنەخۆشخانە بە هۆش خۆی دێتەوە پێی ڕادەگەینن کە هاوسەرەکەی لەدەست داوە و تەرمەکەی دیار نیە، پۆلیسەکان لە لێکۆڵینەوە هیچیان دەست...