I don’t care
" ئێرەش واژوو بکەن خاتوون" پارێزەرەکەی سارا کە پەڕی ڕەزامەندی لەبەردەم سارا دانا بۆ ئەوەی واژووی بکات، سارا سەیری پەڕاوەکەی کرد و هەموو ئەو نوسینەی خوێندەوە کە لەسەر پەڕەکە هەبوو، پاشان واژووی کرد.
" کەی دەست بە گۆڕهەڵکەندنەکە دەکەن؟" سارا لە پارێزەرەکەی پرسی."من ئەمە دەدەمە دەست دادگا و لیژنەی هەڵکۆڵین بەئەگەری زۆرەوە بەیانی دەست پێ دەکەن، بەڵام خانمەکەم ئایە دەتەوێ شامان - جادووگەر- بهێنین لەکاتی گۆڕهەڵکەندنەکە؟" پارێزەرەکە دودڵ بوو لە هێنانە دەرەوەی تەرمەکە بەبێ هیچ مەڕاسیمێکی ئاینی، دەکرێ دەرهێنانی لەناو گۆڕ بەبێ مەڕاسیم ئازاری ڕووحی مردوە بدات یاخوود وابکات ڕوحەکە سەرگەردان بێت و بیەوێ لەسەر زەوی بمێنێتەوە.
" شامانی بۆ چیە؟ " سارا پرسی بەڕاستی ئەو هەرگیز شارەزایی لە کلتورەکانی کۆریە نیە، چونکە جۆنگکوک هەرگیز گرنگی بە کلتور و شتەکانی نەدەدا هەر ئەوە بوو گەشتیان دەکرد و دەچوونە ئاهەنگی کۆمپانیاکان و هەر وەک دوو هاوسەری ئاسایی ژیانیان دەکرد.
ئاگەداری نوسەر:- ئەم زانیاریانە لەماڵپەڕی متمانە پێکراو هێنراوە کۆریەکان کلتور و ئایدیان جیاوازە بۆیە با ئەم زانیاریانە کاریگەری لەسەر مێشک و هۆشی تۆ نەکەن هەموومان باش دەزانین کە دوایی مردنمان چی بەسەر ڕوحمان دێت و دەچێتە کوێ
" خانمەکەم کاتێک مرۆڤ دەمرێت، هەموو شتێکی پەیوەندیدار بە کەسەکەوە نامێنێت لەسەر زەوی جگە لە ڕوحەکەی لای ئێمە مردن واتا جیابوونەوە هون - و - بایک "هون وەک سروشتی یانگ دەبینرێت کە ئاسمان دەیبەخشێت وە بایک وەک سروشتی زەویە ،کاتێک مرۆڤێک دەمرێت لەگەڕ جەستەی خۆی دەگەڕێتەوە سەر زەوی واتا ئەو گۆڕەی لەناویدا دەینێژن ئەو شوێنەی بایکەکەی تێیدا نیشتەجێیە کە پێی دەوترێت (eum-gye 음계) "
YOU ARE READING
کێ بکوژە(وەرزی یەک کۆتای هاتووە)
Action'کێ بکوژی هاوسەرەکەمە!!من تۆڵەی دەکەمەوە' ... کورتە: سارا کە توشی ڕوداوێکی هاتوو چۆی دروستکراو دەبنەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی لەنەخۆشخانە بە هۆش خۆی دێتەوە پێی ڕادەگەینن کە هاوسەرەکەی لەدەست داوە و تەرمەکەی دیار نیە، پۆلیسەکان لە لێکۆڵینەوە هیچیان دەست...