گورگ گەر بشزانێت کە
ئەمرێت دەست بۆ سەگ ناکاتەوە.
" خانمەکەم تکایە تۆ پێویستە بێیتەوە سەر خۆت هەموان پێویستیان بەتۆیە" پاسەوانە تایبەتەکەی جۆنگکوک وای بە سارا وت کە لە ژورەکەی بە بێ هێزی لەسەر بێدەکەی ڕاکشا بوو ڕۆتینی مانگێکی سارا تەنها خەو و کەمێک خواردنە، پاسەوانەکان و خزمەتکارەکان بە بەردەوامی داوای لێ دەکەن کە بەهێز بێت و هەڵسێتەوە بەڵام ئەوە بۆ سارا ئەستەمە، ئەو پیاوی ژیانی لەدەست داوە، هاوسەر
و هاوڕوحەکەی خۆی لەدەستداوە." لێرە بڕۆ دەرەوە مەگەر گوێیەکانت لەدەست داوە؟" سارا بەهەموو هێزی هاواری بەسەر پاسەوانەکە داکرد ." خاتوونەکەم تکایە واز لەم لاوازیە بێنە" پاسەوانەکە دووبارە نکۆڵی کرد بچێتە دەرەوە و هەوڵی دا بەقسەکانی سارا هانبدات تا لەم خەمۆکیە بێتە دەرەوە.
"ئەرێ تۆ نابیستیت؟ هااا نابیستیت ؟ لێرە بڕۆ دەرەوە باسی چ لاوازیەک دەکەیی؟ من تەنها هاوسەرەکەم لەدەست نەداوە، من باوکم براکەم دایکم خوشکم و هاوڕێ و هاوڕوح و ئەشق و خۆشەویستەکەی خۆمم لەدەست داوە، تۆ دەزانی هەستم چۆنە هاااا؟ دەزانیت چ هەستێکم هەیە هەر بەیانیەک چاوەکانم دەکەمەوە بە هیوای ئەوەی هەموو ئەوەی بینیومە خەو بێت کەچی تەنها ئەوەی دەبینم جێگا بەتالەکەیەتی، پێت وایە هێندە ئاسانە دانیشم. وەک جاران دەست بەژیان بکەمەوە؟ من هیچم نەما لەم ژیانە تێدەگەیت؟ هیچم نەما هیچ، ئیتر مان و نەمانی من چ پێویستە؟ " سارا بەهەموو هێزیەوە هاواری دەکرد و قسەکانی ناو دڵی بۆ پاسەوانەکە دەکرد، هەر ئەو خەم و خەفەتەی چەندان ڕۆژ و هەفتەیە لەناو دڵی بەندی کردوە.
پاسەوانەکە سەری نزم کردەوە و لەگەڵ سارا دایە قوڵپی گریان،" من باش لێت تێدەگەم خانمەکەم، بەڕێز جیۆن بۆمنیش خێزان بوو، ئەو سەرۆکم نەبوو برایەکم بوو کە نەمبوو، من لەناو تەنگەژەیەکی توندی کێشە دابووم، ئەو وەک فریشتەیەک هاتە ناو ژیانم، منی لەهەمووی ڕزگار کرد، تەنانەت منیش ناتوانم بڕوا بەخۆم بێنم کە چیتر بەڕێز جیۆن نیە، بەڕاستی ئەوە بۆ منێش سەختە، بەڵام خانمەکەم تۆ باش دەزانیت بەڕێز جیۆن چەند بەم کۆمپانیایە ماندوو بوو، چەند قوربانی دا تا گەیاندیە ئەم ئاستە، نابێت ڕێگا بدەیت هەموو هەوڵێکی گەورەم بە فیڕۆ بچێت، تکایە خانمەکەم لەپێناو ماندوو بونەکانی گەورەم هەڵسەوە و بەهێز بەوە " پاسەوانەکە دوایی قسەکانی سەری وەک ڕێزێک دانەواند لەژوورەکە چوە دەرەوە سارا بەبێ هێزی لەسەر جێگاکەی ڕاکشایەوە و هەوڵی دایەوە بخەوێت.
YOU ARE READING
کێ بکوژە(وەرزی یەک کۆتای هاتووە)
Action'کێ بکوژی هاوسەرەکەمە!!من تۆڵەی دەکەمەوە' ... کورتە: سارا کە توشی ڕوداوێکی هاتوو چۆی دروستکراو دەبنەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی لەنەخۆشخانە بە هۆش خۆی دێتەوە پێی ڕادەگەینن کە هاوسەرەکەی لەدەست داوە و تەرمەکەی دیار نیە، پۆلیسەکان لە لێکۆڵینەوە هیچیان دەست...