چەند شەمە خودا لەبیر بڪەین.
لەناکاو داچەڵەکی ئەو دەنگە گەورەی لە باڵەکۆنەکە
هات هەڵسایەوە فرمێسکەکانی سڕی بەرەو بەڵەکۆنەکە ڕۆیشت و کردیەوە،بەڵام شۆک بوو
بەو شتەی کە ئەوەی دەی بینی.پیاوێکی زەبەلاحی جستە پڕ ماسولە بە جلێکی تەواو ڕەشەوە لەبەردەمی بوو، پیاورکە کڵاوێکی لەسەر بوو لەگەڵ ماسکێکی ڕەش کە تەنها چاوەکانی لەناو دیار بوو ، سارا کشایەوە دواوە سوڕایەوە تاوەکوو بچێتە دەرەوە لە ژورەکە بەڵام پیاوەکە بەپەلە پەلاماری داو و لەدواوە گرتی چەقۆیەکی لەسەر ملی سارا دانا.
" تـ تۆ کێیت ؟" سارا بە ترسەوە پرسی و هەناسەدانی ئەستەم بوو بەهۆی ئەو ڕێژە ترسەی هەی بوو دڵێ بە شێوەیەکی شێتانە لێدەدا، هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو ئاخۆ ئەو کەسە کێیە و چی لێ دەوێت." ششـــ هیچ پێویست ناکە بزانیت من کێم خاتوو جیۆن" پیاوەکە بە دەنگە قوڵەکەی لەژێر گوێی سارا چرپاندی و تەزوو بەگیانی سارادا هات.
" چـ چیت لەمن دەوێ ؟" سارا پرسی.
" مردنت" پیاوەکە لەژێر گوێیەکانی سارا
چرپاندی و دڵی سارا بە شێتانە لێیدەدا."یارمەتیم.... " بەر لەوەی سارا هاوارەکەی تەواو بکات پیاوەکە بە توندی چەقۆکەی لەسەر ملی سارادا توندتر کرد کە وای کرد ئازارێکی تیژ لەقوڕگی سارادا دروست بێ و بێدەنگ بێ لەبەر ئازارەکەی.
" هەرگیز نەکەی بیر لەوە بکەیتەوە کەس بانگ بکەیت تێگەشتی؟ ئەگەرنا بەر لەگەشتنی ئەوان بۆ ژورەکەت سەرت لەجەستەت جیا دەکەمەوە تێگەشتی ؟" پیاوەکە بە شێوەیەکی توندەوە لەژێر گوێی سارا دەیچرپاند، ئازارە توندەکەی و ئەو حاڵە بێ چارەیەیی سارا تێی کەوتبوو وای کرد فرمێسک لەچاوانی سارادا ئازاد بن کە دەمێکە زیندانی کردوە.
" وتم تێگەشتی؟ "پیاوەکە بە توندیەوە پرسی و سارا کەمێک دەنگی دەکرد " بـ بەڵێ" ،،، "جوانە ئێستاش بە جوانی گوێچکەکانت بۆمن دەکەیتەوە و گوێڕایەڵم دەبیت، تەنها یەک جار قسە دەکەم و زیاتر نا بۆیە گوێچکەکانت باش باش بکەوە و قسەکانم بخە مێشکە پوچەکەت" پیاوەکە بە تۆنێلی توند و فەرمانەوە وای بە سارا وت.
YOU ARE READING
کێ بکوژە(وەرزی یەک کۆتای هاتووە)
Action'کێ بکوژی هاوسەرەکەمە!!من تۆڵەی دەکەمەوە' ... کورتە: سارا کە توشی ڕوداوێکی هاتوو چۆی دروستکراو دەبنەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی لەنەخۆشخانە بە هۆش خۆی دێتەوە پێی ڕادەگەینن کە هاوسەرەکەی لەدەست داوە و تەرمەکەی دیار نیە، پۆلیسەکان لە لێکۆڵینەوە هیچیان دەست...