²⁴|لەدەستدان

360 60 81
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





گـێـڕانـەوە لـەلـایـەن نـوســـەر

_______________________





" چی دەکەیت خانمەکەم؟" جاک پرسیاری لە سارا کرد کە جلوبەرگەکانی دەخستە ناو جەنتاکەی، سارا هەوڵیدا کە فرمێسکەکانی چاوانی ڕابگرێت و لەبەردەم جاک دەست بەگریان نەکا " نازانم جاک بەڵام ئێستا دەبێت کەلوپەلەکانم کۆبکەمەوە" سارا دەنگی نزم بوو بەهۆی ئەو گریانەی لەناو قوڕگی.




" خانمەکەم تاوەکوو شوێنێک دەدۆزیتەوە وەرە ماڵەکەم" جاک پێشنیاری بۆ سارا کرد، بەلام سارا سەری نە خێر لەقاند " نا سوپاس جاک من خۆم هەولدەدەم جێگایەک بۆ مانەوە بدۆزمەوە " سارا کۆتا پارچەی جلەکەی هەڵگرت و خستیە ناو جەنتاکەی.





ئەو جەنتایانەی لای بوو زۆربەی هەر زۆری کەلوپەلی جۆنگکوک بوون، جلەکانی و وێنەکانی و کاتژمێر و هەموو ئەو کەلوپەلانەی کە سارا دوایی مردنی جۆنگکوک لای خۆی هێشتبویەوە، ئێستاش کە لەو ماڵە دەڕوا کە پڕە لە یادگاری ئەو و جۆنگکوک تەنها جەنتایەکی لەجلەکانی بردوە.


سارا لەژوورەکەی هاتە دەرەوە و سەیری ناو ژورەکەی کرد، ئێرە پڕە لە یادگاری پڕە لەو ساتانەی لەگەڵ جۆنگکوک بوە، لێرە ئەوان خۆشەویستیان لەگەڵ یەکتری بەش کردوە و چەندان شەوی پڕ کابوسی لەگەڵ جۆنگکوک لێرە بەڕێکردوە، بەبێ ئەوەی هەست بە خۆی بکات فرمێسک لەچاوی هاتە خوارەوە، دەی قوڕسە ئەو ماڵە بەجێ بهێڵیت کە پڕە لەیادگاری، قوڕسە کە ئەو جێگایە بە بەتاڵی بمێنێتەوە و چیتر نەتوانی سەردانی بکەیت.




هەمیشە لەدوایی مردن یاخود لەدوایی لەدەستدانی کەسێک لەژیانت تاکە شت دەمێنێتەوە خۆشەویستی دڵتە بۆ ئەو وە یادگاریەکان، زۆر جار وێنەیەکی بێ ڕووح دەبێتە شیرینترین یادگاری، زۆر جاریش هەر ئەم وێنەیە دەبێتە تاڵترین یادگاریت، مرۆڤەکان دێن و دەڕۆن لەژیانمان ئەوەی جێی دەهێڵن هەستێک و یادگاریەکە.




کێ بکوژە(وەرزی یەک کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now