قەدەری ئیلاهی زۆر جوانە گەر سەبر بگریت..
پۆڤیـ'سارا
___________
هەناسەدانم سەخت بوو، دڵم بەشێوەیەکی شێتانە لێیدەدا، بۆچی دوگیان بووم ؟ بۆچی ناچارم دووبارە بکەومەوە ژێردەستی ئەو پیاوە؟ خودایە گیان مەگەر من چیم کردوە تا شەیەنی ئەو هەموو ناخۆشیە بم؟ خودایە مەگەر لەکام بەشەی ژیانم ناشوکریەکم کردوە تا هێندە سەختیەم بێتە سەر ڕێگام.
من ئێستا چی بکەم؟ چ دۆزەخێک چاوەڕێمە؟ من دڵنیام کە جۆنگکوک هەرگیز نابێتە باوکێکی باش، ئەو تەنانەت منیشی خۆش ناوێت، چۆن ئەو منداڵە بهێنمە سەر دوونیا لە کاتێک باوکی هەرگیز دایکی خۆشنەوێ، چۆن بهێڵم لەنێوان دوو هەڵبژاردەدا بژی، یان باوکی یان دایکی.
چی ئەگەر جۆنگکوک دووبارە بەنیازی کارێک بێت و لەبەر ئەوەش منی لێرە هێشتبێتەوە، چی ئەگەر دیسانەوە بیەوێت متمانەی من بەدەست بهێنێت و دووبارە سوود لەو متمانەیە وەر بگرێ؟
خودایە زۆر هیلاکم بەخوا هەموو گیانم و دڵم ئێشەکات، ئاخر من چۆن منداڵێکم پێ بەخێودەکرێت کە بناغەی خێزانەکەی ڕوخاوە؟
من کە بەدڵ و بە گیان دەموسیت منداڵێکم لە جۆنگکوک هەبێت، ئێستا کە هەمە بۆچی هەست بە دڵخۆشی ناکەم؟ جیاواز بوو، ئەو کات پێم وابوو من بۆ جۆنگکوک زۆر گرنگم، پێم وابوو کە هەبوانی منداڵێک لە نێوانمان دەبێتە هۆی خۆشبەختیمان.
ئێستا منداڵەکە هەیە بەڵام هیچ پەیوەندیەک نیە لەنێوان من و باوکی، دەستەکانم خستە سەر سکم، کە ئاوساویەکەی بەرچاو دیارە، ببورە ئازیزەکەم ناتوانم بتکەمە خاوەن باوکێک کە شانازی پێوە بکەیت.
باوکێکت نابێت کە بە گرنگی پێدانەوە پرسیاری ڕۆژەکەت لێ بکا، باوکێکت نابێ کە داوای یاریە دڵخوازەکەی لێ بکەیت و بەخێرایی بۆت بهێنی، بەڵکو تۆ خاوەن باوکێکیت کە لەبری خۆشەویستی ڕق و درۆ دەزانێت.
YOU ARE READING
کێ بکوژە(وەرزی یەک کۆتای هاتووە)
Aksi'کێ بکوژی هاوسەرەکەمە!!من تۆڵەی دەکەمەوە' ... کورتە: سارا کە توشی ڕوداوێکی هاتوو چۆی دروستکراو دەبنەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی لەنەخۆشخانە بە هۆش خۆی دێتەوە پێی ڕادەگەینن کە هاوسەرەکەی لەدەست داوە و تەرمەکەی دیار نیە، پۆلیسەکان لە لێکۆڵینەوە هیچیان دەست...