.
.
.
کیم چاوە قاوەییە کاڵەکانی کردەوە...چاوەکانی لەگەڵ تیکشە خۆرەکە زیاتر کاڵ و قەشەنگ دەردەکەوتن!!سەیری تەنیشتی کرد بینی بەتاڵە و کوڕە چاو ڕەشەکە لەوێ نیە هەستی بە گرژ بوونی ڕووخساری کرد
بەشێکی جێگاکەی لەسەر خۆی لابرد!!!ویستی هەنگاو بێنێتە دەرەوەی ژوورەکە کاتێ دەرگاکەی کردەوە بەڵام وەستا کاتێ گوێبیستی دەنگە دەنگ بوو لە جێشتخانەکە وە بۆنی خواردنەکان کە بە لووتی دا تێپەر دەبوو!!
ئارام بوویەوە دەزانی جگە لە کوڕەکە کەسی تر نیە
چونکە مۆڵەتی بە خزمەتکارەکەی دابوو بۆ ماوە مانگێک تاوەکوو چاودێری کوڕە نەخۆشەکەی بکات!!~گەر واش نەبووایە دەیتوانی بڕوات
و هەڵەی ڕابردوو بکاتەوە؟؟گەڕایەوە ژوورەکە و بەرەو دەست شۆرەکە رۆشت تاوەکوو گەرماو بکات و خۆی پاک بکاتەوە!!
•لە لای جۆنگکووک:-
کەوچکەکەی لە دەمی نزیک کردەوەو بۆ کۆتاجار تامی شۆرباکەی کرد کە درووستی کردبوو!!
چاوە ماندووەکانی داخست لەگەڵ تامکردنی
شۆرباکەی...بەتام بوو گەرم بوو وایدەکرد بۆ تۆزێک ئەو ساردیەی ناخی کز بێتەوە!!دوو قاپی هێنا و شۆرباکەی تێکرد و بۆ کۆتاجار ئەوانیشی لەسەر مێزەکە دانا!!
دانیشت لەسەر کورسیەکەو چاوەڕێی ئەوەی دەکرد پیاوەکە بێتە خوارەوە...دوێنێ شەو یەک چرکەش نەخەوتووە!!!
لەبەر ئازاری جەستەیی پیاوەکە بێبەزەییانە لەگەڵی دەبێت..وەک ئەوەی ڕۆبۆتێک بێت و هیچ هەستێکی نەبێت
هەروەها
هەر کاتێک دەیویست چاوەکانی دابخات بیرکردنەوەکان وەک پەڵە هەورێکی ڕەش دەوری مێشکیان دەدا و نەیدەتوانی بخەوێت!!.
ئەو لە نیو بیرکردنەوەکانی دابوو کاتێ هەستی کرد کە ئاسمانی ڕەشی شەو ون دەبێت و بەرە بەرە ڕووناک دەبێتەوە!!
YOU ARE READING
˖𓍢ִ🕷️″مــشـەخـۆر″ᵀᴷ
Short Story~ لـــــــــــــــہ بــــــیــــــرتــــــ بـــێـــــــــت:- ..⦅خـــۆشـــەویــــــســـتـــے دەتـــوانـــێـــت. مــــــرۆڤـــێـــڪ بـــگۆڕێـــت بـــۆ دڕنــــــدە.. لہ هـــەمـــان ڪـــاتـــیـــشـــدا دەتـــوانـــێـــت ""دڕنــــــدەیـــەڪ بـــگۆڕێـــت...