.
.
.هێواش هێواش لەژێر ئەستێرەکانی ئاسمانی شەودا بە شەقامە چۆڵەکەدا هەنگاوی دەنا ، نیو کاتژمێرێک دەبێت کە کاتی کارەکەی تەواو بوو ، لە ڕاستیدا کاتەکەشی وا درەنگ نەبوو بەڵام ئەو شەقامەی ئەو جیمین خانوویان لێی کڕی بەمشێوەیە زۆربەی جار هێمن و دوورە دەستە لە شەقامی سەرەکی و قەرەباڵغی ..
وە هەر ئەمەش وایکردووە کە ئەوان زۆریان بە دڵ بێت سەرەڕای ئەوەی خانوەکە وا گەورەش نیە بەڵام زۆر ئاسوودە بەخشە ..
جۆنگووک هەر بەدەم خەیاڵەوە خۆی لەبەردەم دەرگای ماڵەکەی دۆزیەوە هەرچەندە کلیلی دەرگاکە لە گیرفانی بوو بەڵام دەری نەهێنا چونکە باش دەیزانی کە جیمین گەڕاوەتەوە لە زانکۆ ، دەستی لەسەر دەرگاکە دانا و کردیەوە وە بێگومان ئەمەش ئاماژە بوو کە ئەو ڕاست بوو ..
پێڵاوەکەی دانا و لە جێی پێڵاوەکانی تر داینا و هەنگاوی نا بۆ ژوورەوە هەر لەگەڵ نزیک بوونەوەشی دەیتوانی لووتی بۆنە گەرم خۆشەکە ڕابکێشێت بۆیە بە دەنگێکی بەرزەوە وتی :
«جیمین هیۆنگ تۆ لە کوێی ، من گەڕامەوە ، ئەم بۆنە خۆشە چیە؟»بە پەرۆشیەوە پرسی
«من لە چێشتخانەکەم گێژە جا ئەبێ بۆنی چی بێت جگە لە خواردن »جیمینیش بە هەمان تۆنی ئەوەوە وەڵامی دایەوە ..
جۆنگووکیش راستەوخۆ بەرەو چێشتخانە بچووکەکەیان ڕۆشت
«ئەوە خەریکی دروستکردنی چیت»بە پەرۆشیەوە وتی کاتێ لە جیمین نزیک بوویەوە«ئۆوو ڕامیۆنن»
«بەڵێ بەڵێ ڕامیۆن هەر خۆی منیش تۆزێک دەبێت گەڕاومەتەوە ، وە خەریکە لە برسان بمرم و تاقەتی دروستکردنی هیچی ترم نەبوو» جیمین وتی
«دەی دەی ئەمەش باشە بەشی منیشت دروستکردوە وایە»جۆنگکووک وتی کاتێ لەسەر کورسیەکەی ئەوێ دانیشت ..
«زۆرم دروست کردوە بێ خەبمە»
جیمین وتی«ئاھ باشە کەواتە..»
جۆنگووک وتی کاتێ خەریکی موبایلەکەی بوو
YOU ARE READING
˖𓍢ִ🕷️″مــشـەخـۆر″ᵀᴷ
Historia Corta~ لـــــــــــــــہ بــــــیــــــرتــــــ بـــێـــــــــت:- ..⦅خـــۆشـــەویــــــســـتـــے دەتـــوانـــێـــت. مــــــرۆڤـــێـــڪ بـــگۆڕێـــت بـــۆ دڕنــــــدە.. لہ هـــەمـــان ڪـــاتـــیـــشـــدا دەتـــوانـــێـــت ""دڕنــــــدەیـــەڪ بـــگۆڕێـــت...