PaRaSiTe¹²

547 86 203
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.

ئازاری راستەقینە ئەو کاتە دەست پێ دەکات
کە تۆ باوکت هەبێت بەڵام هەست بە بوونی نەکەیت

باوکێک کە هەمیشە چاوەڕێی سۆز خۆشەویستیت لێ کردبێ ،بەڵام ئەو هەرگیز بەکاری نەهێنابێ

باوکێک کە هەمیشە بە کەمی سەیرکردبی

باوکێک کە هەرگیز نەیخستبیە باوەشی
کە هەرگیز ماچی نەکردبی کە هەرگیز ئاموژگاری نەکردبی وە هەرگیز پاڵپشتت نەبووبێ...

~نەبوونی باشترە لە هەبوونی

وە ئەو ئەو هەستە تاڵە بوو کە چاو ڕەشەکە دەیجێشت،تەنها و تەنها لە خۆی دەپرسی بۆچی وا چارە ڕەشە؟

نە دایکێکی هەبوو نازی پێ بدە
نە برایەک کە بیپارێزێت
نە خوشکێک کە گرنگی پێ بدا

ئەوەی هەیبوو باوکێکی ڕەق بوو،دڵی دنیای پێ خۆشبوو بەخۆی دەوت گرنگ بێ کەس نیم گرنگ خێزانێکی بچووکم هەیە

بەڵام  تا ئەم ساتە توانی خۆی هەڵبەخەڵەتێنێ بە قسەکانی ، چونکە چیتر وا بیرناکەتەوە

باوکی هەرگیز ئەوی نەویستووە و هەرگیز ئەوی بە کەسی خۆی دا نەناوە ئەو لە سەرەتاوە بێ کەس بوو!!

چیتر ترسی نەمان و مانەوەی ئەویشی نیە لە ژیانی سوێندی خوارد کە چیتر بە ڕێکەوتیش نەچێتەوە ژیانی ئەو کەسەی کە پێی وت «باوکە» و هەموو شتێکی کرد بۆی بەڵام هیچی نەبینی نا شایەنی هیچیان نەبوو!!

نازانێ چەن کات ڕۆشتووە بەسەر ئەو کاتەی تەلەفۆنەکەی داخست ئەسڵەن  کات ئیتر بۆ ئەو وەستاوە وەک چۆن ئیتر فرمێسکەکان ئیتر ناکەون لە چاوی!!

تەنها هەنسکی قوڵ بە هێزی دەدایەوە کە وایدەکرد هەناسەدانی کەمێ قورس بێت لە نێوان هەنسەکانیدا..

کە سینگی ئازاری هەبوو بەهۆیەوە ، لە ڕاستیدا
هەموو لاشەی ئازاری هەبوو....

لە ناکاو هاتە هۆش خۆی کاتێ دەنگی کرانەوەی دەرگای ژوورەکەهات ، ترس سەرتاپای داگیر کرد بەڵام باشبوو بە خێرای بیری کردەوەو مووبایلەکەی خستە گیرفانی ئەو بێجامەیەی لەبەری بوو...

˖𓍢ִ🕷️″مــشـەخـۆر″ᵀᴷWhere stories live. Discover now