PaRaSiTe¹¹

506 91 137
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.

دەنگی دڵۆپ دڵۆپەی کەوتنی ئاوەکە لە ژوورەکە دەنگی دەدایەوە،،کە ئاماژە بوو بۆ ئەوەی پیاوەکە هێشتا خەریكی خۆ شۆرینی خۆی خۆیەتی...

کووکیش کەمێک دەبێت کە وازی لە خواردنەکە هێناوە
هەرچەندە بەشێکی کەمی خواردبوو بەڵام چیتر نەیتوانی زیاتر بخوات بەهۆی ئازاری گەدەی..بەتەواوی وەک ئەوە وایە سوتابێتەوە...

بەدەم بیرکردنەوەکانی جار نا جارێک قاوە گەرمەی دەستی دەخواردەوە،،خەیاڵی لای ئەوە بوو کە دەبێ دوێنی شەو چی ڕوویدابێت چونکە هیچ شتێکی بیرنەماوە بە تەواوی...

تەنانەت نازانێ چۆن هاتۆتەوە ئێرە
یان پەڵەکانی ملی چۆن دروست بوو هەرچەندە کە دەزانی کێ هۆکاری دروست بوونیان بەڵام بیردەکاتەوە کە ئاخۆ دەبێت زیاتر ڕۆشتبن یان نا؟

چونکە هەست بە هیچ ئازارێک ناکا جگە لە هی سەری و گەدەی وە سەرسوهێنەریش دەبێ پیاوەکە وا بە ئاسانی وازی لێ هێنابێت شەرمیش دەکا بپرسێ لێی ئەسڵەن ئێستا هەست بە توانەوە ئەکات کە تەنها بیری لێ دەکەنەوە بیکات...

کوپەکەی دانا کاتێ زانی قاوەکەی تەواو کردووە
هەڵسا و بەرەو چەکمەجە بچووکەکانی لای بێدەکە ڕۆشت حەبی ئازار شێکێنی دەرهێنا و خستیە دەمی

شووشەیەک ئاویش هەر لەسەر چەکمەجەکە بوو بۆیە ڕاستەوخۆ پەرداخەکەی تەنیشتی هەڵگرت و پڕ ئاوی کرد پاشان خواردیەوە...

کاتێ پەرداخەکەی لە شوێنی خۆی داناوە دەرگای دەستشۆرەکە کرایەوە!

تای بە جلێکی شیک دەرکەوت و بە خاولیەک خەریکی وشککردنەوەی تاڵەکانی قژی بوو بە جۆرێک زۆر پیاوانە دەردەکەوت کاتێ قژی زەردی وا تەڕ و پەرش و بڵاو بوو...

ئەو چاوانەی هەڵبڕی کە بەهۆی تەڕی تاڵەکانی قژی نزمی کردبوونەوە،،وە دووبارە و دووبارە سەرنجەکانی خستە سەر کوڕە بچووکەکە...

پاشان بە قوڵی و نەرمی پرسی
«ئێستا باشتریت؟»

«پێموابێ بەڵێ»
کووک بە هێواشی وەڵامی دایەوە

˖𓍢ִ🕷️″مــشـەخـۆر″ᵀᴷWhere stories live. Discover now