.
.
.
ماوەیەکی لەسەر جێگاکە دانیشتووە سەیری کاتژمێری کرد بەرەو چوار و نیوی بەرەبەیان دەڕوات ئاهێکی بێزاری هەڵکێشا هەر لەو کاتەوەی تێبینی کردوە تای خەوی لێ کەوت ئەو بەخەبەرە نا ئەسڵەن هەر نەخەوتبوو ..تەواوی خولەکەکان بیری دەکردەوە کە ئایە دەبێت ئەو کارە بکات کە پلانی بۆ دانابوو یان نا بە تەواوی خۆی دەخواردەوە لەگەڵ پرسیارە زۆرەکانی مێشکی ..
سەیری ڕووخساری پیاوەکەی کرد کە چەند بێ تاوان دەردەکەوێت ،، لە کاتی خەودا خۆزگەی دەخواست لە بنەڕەت دا هەر بەمجۆرە بوایە ..
بەڵام هەندێک جار خۆزگەکان تەنها وشەن
و هیچ شتێک ناگۆڕن ...بزەیەکی تاڵی کرد بە دیار سەرنجدانی تایهیۆنگە
**«ناتوانم لێت خۆشبم بۆ ئەوەی بەسەرت هێنام بەڵام لە هەمان کاتیشدا ناتوانم ڕقم لێت بێت گەرچی واشم پێت وت،، نازانم چی وایلێت کردووە کە خراپ بیت بەڵام هیوادارم خۆت بگۆڕیت بەر لەوەی شتەکان بەسەر خۆتدا بشکێتەوە ،، هیوادارم توانیبێتم بەر لەوەی ون بم کەمێک دڵخۆشت بکەم یان کەمێک جێژم پێت بەخشیبێت»**جۆنگکووک لە بیرکردنەوەکانی خۆیدا وتی .. لە خاڵی کزتای قسەکانی بیری لەم چەند ڕووداوەی چەند کاتژمێرێکی نێوان خۆی و تای کردەوە،، لە ڕاستیدا پێی وایە کەمێک سوودی هەبوو چونکە ئێستا بە تەواوی قێز لە خۆی دەکاتەوە ..«سپاس بۆ ئەم چەند ڕۆژە ..» بە چرپەوە بە دەم خۆیەوە وتی کاتێ چاوەکانی پڕ ئاو بوون ،، ئەو تێبینی گۆرانی هەڵسوکەوت و زۆر شتی تای کردبوو لەگەڵ خۆیدا دوای ئەو شەوە ..
وە بیری دەکردەوە کە تاکە شت کە وای لە تای کردبێ وابێت تەنها ئەوەیە کە بەزەیی بە ئەو دادێتەوە چونکە خۆشی بەزەیی بە حاڵی خۆیدا دێتەوە ..
ئەو هیچ هۆکارێکی تەواو و هیچ هیوایەکی تەواوی نەماوە بۆ ژیان.. هەستەکانی بە تەواوی داڕماون هەموو ئەوەی لە ناخیەتی بەتاڵیەکی گەورەیە کە چرکە بە چرکە زیاتر ئازاری دەدات ..
«پێم وایە پێویستە بڵێم خواتلەگەڵ»
بە کزی وتی کاتێ لەسەر جێگاکە هەڵسایەوە
YOU ARE READING
˖𓍢ִ🕷️″مــشـەخـۆر″ᵀᴷ
Короткий рассказ~ لـــــــــــــــہ بــــــیــــــرتــــــ بـــێـــــــــت:- ..⦅خـــۆشـــەویــــــســـتـــے دەتـــوانـــێـــت. مــــــرۆڤـــێـــڪ بـــگۆڕێـــت بـــۆ دڕنــــــدە.. لہ هـــەمـــان ڪـــاتـــیـــشـــدا دەتـــوانـــێـــت ""دڕنــــــدەیـــەڪ بـــگۆڕێـــت...