PaRaSiTe¹³

458 87 118
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.

تای دەرگای ماڵە خامۆشەکەی کردەوە بە ماندوویی هەموو شتێک باش بوو،،، لە ڕاستیدا پێی وایە تەنها شتەکەیان گەورە کردبوو چونکە کە گەیشتە نەخۆشخانە باری تەندروستی براکەی زۆر باش وە تەنها چەن ڕووشانێکی هەبوو ئەوەی زیاتر ماندووکەر بووی بۆی وەڵام دانەوەی پرسیارە بێ ماناکانی ڕۆژنامە نوسەکان بوو بە واتای ڕەسەن ڕقی لێیانە..

لە کۆتایدا بیرکردنەوەکانی کۆتای پێهات دەربارەی ئەو رووداوەکانی کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوو ڕوویاندا

قاپوتەکەی دانا و هەنگاوی نا بۆ ژوورەوە گڵۆپەکانی هۆڵەکەی هەڵکرد چونکە ماڵەکە زۆر تاریک بوو...

چاوەکانی ئەملا و ئەملای کرد بۆ دۆزینەوەی بچووکەکە ئۆو نا پێم وایە دڵی زیاتر تامەزرۆ بوو بۆ ئەوەی چاوەڕەشەکانی ببینی چونکە چاک دەیزانی تاکە شت کە ئێستا ئارامی بکاتەوە گەردوونە ڕەشەکانیەتی

بەڕاستی ئەوان گەردوونێکن؟ ئەی ئەگەر وانیە کەواتە بۆچی کە سەیریان دەکات ڕێک وەک دیمەنی ئاسمانی پڕ لە ئەستێرەی شەوێکی تاریک دڵی دەلەرزێنی و دەروونیشی ئارام دەکاتەوە...

هەنگاوی خێراتری نا تا چەند زووە بگاتە لای
بەڵام وەستا کاتێ لەسەر مێزی هۆڵەکە چەندین شووشەیی خواردنەوەی بینی!!

برۆکانی کەمێ گرژ کرد ..کەواتە دیسان خواردوویەتیەوە لەخۆی پرسی بەڕاستی ئەو کوڕە چیەتی؟؟

باشە دڵنیایە بە تووڕەیی لەگەڵی بدوێ هیچی پێ ناڵێت دڵنیاش نیە لەوە بەڵام دەیەوێت بە هێواشی و گفتوگۆیەکی ئارام لێی بپرسی بەڵکوو ئەوکاتە ئەو شتەی لە دڵ و مێشکیەتی هاوبەشی پێ بکا..

بەرەو ژوورەکەی خۆیان بەڕێکەوت

هیوایەکی بچووکی خواست کە نەخەوتبێ تا پێش ئەوەی بخەوێ ئاسمانە ڕەشەکانی ببینی

هەناسەیەکی قوڵی دایەوە کاتێ لە دەرگای ژوورەکە نزیک دە وویەوە لە خۆی پرسی ئایە ڕێگاکە دوور بوو
یان بیرکردنەوەکانی ئەو دوور ڕۆشتن دەربارەی بچووکەکە؟

˖𓍢ִ🕷️″مــشـەخـۆر″ᵀᴷWhere stories live. Discover now