PaRaSiTe¹⁹

456 93 249
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.

~دوایی تێپەڕبوونی ساڵێک و هەشت مانگ
~After One year and eight month

وا نزیک دەبینەوە لە دووساڵ

دووساڵی تەواو بێ بینینی چاوەڕەشەکانی
دووساڵ بێ بۆنە ئارامکەرەوەکەی
دووساڵ بێ گوێبیست بوونی دەنگە نەرمەکەی

زیاد قورس بوو بۆ تایهیۆنگ

~ئەوە زۆر شێتانە و گەمژانەیە بەڵام من ئێستا خراپ بۆت دەکەوم چاوڕەشەکەم

کۆتا جار کە بینی ئەو کاتە بوو کە لەگەڵ جیمین لە نەخۆشخانەکە هاتنە دەرەوە ئەویش خۆی لە کوچێکی دیوارەکانی ئەو دیوی شەقامەکە شاردبوویەوە کە دەمامکێک و کڵاوێکی لەسەر بوو ..

ڕەنگە ئەو کردەوانە گەمژانەبێت بۆ پیاوێکی وەک ئەو ، بەڵام خۆشەویستی وات لێ دەکات کردەوە گەمژانەکانیشت ببن بە شتێکی جوان لات ..

دڵی لەرزی کە بینی خۆی بە ئاسای ناتوانێ بڕوات بەڵکوو بە یارمەتی ئەو دارانە هەنگاوی دەنا کە لە ژێر قۆڵەکانی بوو ، زۆر جوانتر بوو کاتێ بێ جلی نەخۆشخانە بوو وە جلێکی تری لەبەردا بوو  ..

جیمینیش کەلوپەلەکانی هەڵگرتبوو و لە دواوەی دەڕۆشت و دەمی دە جوڵا تای نەیدەزانی چی دەڵێت تەنها تێدەگەیشت کە قسەی بۆ کووک دەکرد ئەویش بزەیەکی گەرمی بۆ کردەوە ..

هەستێکی سەیر و تاڵ بوو بە درێژای ئەو کاتەی لای ئەو بوو بزەیەکی وا گەرمی لە لێوانی نەبینی ..

ئازار بەخش بوو !! دەیویست بچێت و پڕ بە دڵ بۆ کۆتا جار باوەشی پێدا بکات و بۆنی بکە پێش ئەوەی بە تەواوی بڕوات ..

بەڵام لێرەدا بەڵێنێک هەبوو کە بەخۆی دەوت بیشکێنێت ئەوە دووبارە دڵخۆشی بچووکەکە لە ناو دەچێت ..

وە دووجار لە پێش چاوەکانی ئەوان سەرکەوتنە تەکسیەک و ڕۆشتن ، دڵخۆشیە بچووکەکەی ئەو ماوەیەی ڕۆشت و ونبوو ..

وە تایش دوای ماوەیەک لەوێ ڕۆشت و ئەو کارەی کرد کە لە مێشکی دا بوو ، یەکەم جار دەستی خۆی کشانەوە لە خێزانەکەی واتا چیتر بە یەکێک لە ئەندامەکانی خێزانەکە هەژمار ناکرێ لە ڕووی مادیشەوە ..

˖𓍢ִ🕷️″مــشـەخـۆر″ᵀᴷWhere stories live. Discover now