PaRaSiTe¹⁵

659 85 226
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.

خۆر کاڵ دەبوویە وەک هیوای خۆشبەختی چاو ڕەشەکە ، ئاسمان بێ وێنە جوان بوو ئەستێرەکان دەردەکەوتن ئەویش تەنها بۆنی هەوا پاکەکەی دەکرد کە تاڵەکانی قژی سەما پێدەکرد هیچ دەنگە دەنگێک بوونی نەبوو تا مێشکە ئاڵۆزەکەی ماندوو بکات چونکە ئەوان لە دەرەوەی شار بوون بۆیە تەنها سەیری دیمەنەکەی دەکرد لە پەنجەرە کراوەکەی ئۆتۆمۆبیلەکە...

ئەم ساتە بەتەواوی ئارام بەخش بوو...

تای خەریکی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە بوو جار جاریش سەیری جۆنگووکی دەکرد تا بزانێت چۆنە...لە کۆتایدا توانی ئەو گەشتە ڕێکبخات کە لە پلانی دابوو،،ئەوان ئێستا لە بووسانن و بەرەو خانوویەک دەڕۆن کە تای کڕیویەتی و لە نزیک دەریایە...

ئەو هەموو شتێکی بە تەواوی ئامادە کردوە تەنها بۆ ئەوەی هەلێکی بۆ بڕەخسێ کە کوڕەکە باشتر بکات یان بتوانێ گفتۆیەکی دوور و درێژی لەگەڵ دا دروست بکات کە لەم ماوەیەدا هەرگیز نەیبووە..

کات تێپەری و دنیا بەتەواوی تاریک بوو
ئۆتۆمۆبیلە گرانبەهاکەش لەبەرامبەر خانوویەکی بچووکدا وەستا کە پێشی دەریا بوو...

لە شوێنێکە بە تەواوی دڵڕفێن بوو بەلای کووکەوە
بەتایبەت ئەوەی کە شوێنێکە زۆر بێدەنگ بوو ئەوەی دەبیسترا تەنها دەنگی شەپۆلەکانی دەریا بوو...جۆنگووک لە بیرکردنەوەکانی دەرهات کاتێ تای دەرگای ئۆتۆمۆبیلەکەی بۆ کردەوە

«نایەیتە خوارەوە تا بڕۆینە ناو خانووەکەوە»
تای وتی

«ببورە تەنها خەیاڵم ڕۆشتبوو»
جۆنگووک وتی کاتێ هاتە خوارەوە لە سەیارەکە

«بابرۆین کەواتە»
تای وتی کاتێ هەنگاوی نا بۆ نزیک بوونەوە لە خانووەکە

«بەڵام ئێمە هیچمان نەهێناوە»
جۆنگووک وتی لە شوێنی خۆیەوە

«هەموو شتێک ئامادەیە لە ناو خانووەکە خواردن و جلوبەرگ هەموو شتێکم ئامادە کردبوو پێش وەختە بۆیە بێ خەبمە»تای وتی کاتێ ڕووی سوڕاند تا جۆنگکووک ببینێ کە لە پشتیەوە بوو

˖𓍢ִ🕷️″مــشـەخـۆر″ᵀᴷWhere stories live. Discover now