PaRaSiTe¹⁸

551 94 236
                                    

«ئێستا دەتوانین بیبینن دکتۆر»تای وتی کاتێ دکتۆرەکە لە ژووری جۆنگووک هاتە دەرەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.
«ئێستا دەتوانین بیبینن دکتۆر»
تای وتی کاتێ دکتۆرەکە لە ژووری جۆنگووک هاتە دەرەوە ..

«بەڵێ بەرێز کیم ئەو ئێستا بە خەبەرە و دەتوانن بیبینن بەڵام ئەو کەمێک هەژەند دەردەکەوێت پێم وایە قبوڵ کردنی شتەکان بۆی سەختە بۆیە گفتۆیەکی کورتی لەگەڵ بکەن .. » دکتۆرەکە یەکە یەکەی قسەکانی بە هێمنی و ئاگاداریەوە وت ..

«بێ خەبمە دکتۆر سپاس»
جیمین وتی کاتێ  خۆی چەماندەوە وەک ڕێز خۆی بۆ چەماندەوە ..

«ئەوە کاری منە بە هیوای سەلامەتیەکی باش»
دکتۆرەکە بە بزەوە قسەکانی کرد و لەوێ ڕۆشت ..

«جیمین تۆ بڕۆ من جارێ نایەم»
تای وتی

«بەڵام –»

«سەیرکە جیمین وەک ئەوە نیە نەمەوێ بیبینم سوێند دەخۆم زۆر تامەزرۆم بەڵام دەزانم من ببینێت حاڵی خراپتر دەبێت بۆیە تۆ گفتۆگەیەکی کورتی لەگەڵ بکە ئینجا من باشە ...»تای وتی

«باشە کەواتە ئاگاداری خۆتبە من زوو دەگەڕێمەوە»
جیمین وتی

«چاوەڕێم»تای وتی

𝜗𝜚

لە لای جۆنگووک:

ماوەیەکی زۆر دەبێت کە تەنها لە بنمێچی ژوورەکە دەڕوانێت ، لە تاو بیرکردنەوەکان ئازارێکی زۆر دەستی خۆی بەسەر سەری دا هێناوە ، بیر دەکاتەوە بۆچی
لێرەیە؟،،ئەو دەبوایە بمردبا نەک لێرە با کەواتە بۆچی دیسان ڕزگاری بوو بۆچی ..

قسەکانی دکتۆرەکەش زیاتر و زیاتر بەرەو شێت بووی ئەبرد ، مانای چیە ئەو هەموو ماوەیە لە کۆمادابوە ، شتەکان وەک ئەوە وایە لە چرکەیەک ڕوویدابێت ،،
بەڵام ئەو ئەم هەموو ماوەیە خەوتووە و
بێ هۆش بووە؟

چاوە ڕەشەکانی پڕاو پر بوون لە ئاو ، وە بیری کەوتەوە دکتۆرەکە وتی لە دەرەوە دوو کەس چاوەڕێی دەکەن تا ئەو ببینن ..

چی دەبێ یەکیان باوکی بێت
یانی دوای ئەو شتە بە هەڵەی خۆی زانیبێت و هەوڵی دروستکردنەوەی خێزان بدات ..

˖𓍢ִ🕷️″مــشـەخـۆر″ᵀᴷWhere stories live. Discover now