PaRaSiTe⁷

534 83 119
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.

«دەتکوژم..ئەمجارە بە دەستەکانی خۆم دەتکوژم جیۆن جۆنگکووک»لەبەر خۆیەوە وتی کاتێ سەیری چەقۆ تیژەکەی دەکرد..

بیرکردنەوەکانی دواتری ئەوە بوو لە ژوورەکە بڕواتە دەرەوە و بە زووترین کات بیدۆزێتەوە و بە خراپ تریشت شێوەش سزای بدات...

بەڵام
وەستا لە شوێنی خۆی کاتێ گوێبستی
دەنگە کزەکەی بوو

«تایهیۆنگ!!»

تای ڕووی خۆی سووراند بەڵام جەقۆکەی لە پشتی خۆی حەشاردا...

«جۆنگکووک،تۆ لێرە بووی...مەبەستم بۆچی کاتێ بانگم کردی وەڵامت نەدایەوە؟»بە سەرەتا بە شڵەژاویەوە بەڵام لە چرکەیەکدا قسەکانی دواتر خۆی ڕێک خستەوە و بە جدیەوە پرسیاری کرد...

کووک بە شێواوی سەیری کرد دواتر
دەستی کرد بە قسە کردن

«لە ژوورەوە خەوتبووم چونکە دوێنی شەو هیچ نەخەوتووم هەروەها...»بە لاوازیەوە وتی ،،ڕەنگی پێستی کاڵ ببویەوە وەک ئەوەی بێ خواردن بێت یان نەخۆش بێت...

بۆیە تای قسەکانی بڕی وتی
«باشە تەواو برۆ هۆڵەکە ئێستا منیش دێم»

«چیت لە پشتەوەت شاردۆتەوە؟»

«پەیوەندی بە تۆوە نیە،تەنها برۆ هۆڵەکە»
تای بە ساردی وتی...

کووک بە مۆنی سەیری کرد، پاشان بێ هیچ شتێکی تر ڕۆشتە هۆڵەکە، چونکە ئەویش ئەوەندە پەرۆش نیە تا ئەم شێتە ڕووخسار سەهۆڵە ببینێ بە قسەی خۆی...

تای کاتێ کوڕەکەی لەبەر چاواه ونبوو چەقۆکەی خستە شوێنی خۆی و قژە زەردە بڵاوەکەی هەڵدایەوە..

«بەڕاستی گەر ئەو ڕۆشتبا ئەمەم دەکرد؟»
تایهۆنگ لەبەر خۆیەوە وتی پاشان سەیری دەستەکانی کرد«دەمکوشت!!»

بۆینباخی قاتەکەی شل کردەوە و هەناسەی قوڵی هەڵمژی و دایەوە

~پێویستە لەمەودوا ئاگاداری تووڕەیەکەت بیت کیم...

˖𓍢ִ🕷️″مــشـەخـۆر″ᵀᴷWhere stories live. Discover now