PaRaSiTe²³

514 93 138
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.

یۆنگی لە جامە شووشەکەوە سەیری دەرەوەی دەکرد تا ئەو کاتەی جینیش لە پێش چاوەکانیدا ونبوو ..

«پێم وایە ئەبێت ڕوونکردنەوە بدەی دەربارەی ئەوەی ڕوویدا »هۆسۆک وتی ...

«لە ڕاستیدا منیش پێم وایە پێویستە بیدەم ، بەڵام لێرە ناڕۆم تا ئەو کاتەی قسە لەگەڵ ئەو کوڕە نەکەم»
یۆنگی وتی

«باشە باشە منیش یارمەتیت دەدەم بەڵام پێشوەختە ئەبێ بزانم هۆکار چیە ئەتەوێ قسە لەگەڵ کووکدا بکەیت»...

یۆنگی سەیرکردنێکی قوڵی دا بە هۆسۆک پاشان بە هێواشی بەرەو مێزەکەیان هەنگاوی نا و دانیشتەوە وەک ئەوەی بڵێت من ئامادەم ..

هۆسۆکیش بەرەو دەرگاکە ڕۆشت و ئاماژەی کرانەوەی"Open" قاوەخانە بچووکەکەی گۆری بۆ داخراوە "Closed"و دەرگاکەشی داخستەوە و بەرەو مێزەکەی خۆی و یۆنگی ڕۆشت ..

.
𐤀
.

هەنگاوی خێرا و لەسەر یەکی دەهاوێشت بە جۆرێک قژە ڕەشەکەی لەگەڵ هەواکەدا سەمای دەکرد  وە لە کۆتایدا هەستی بە کەوتنی ئاوە گەرمەکەی چاوانی کرد کە وەک ئاوی کانی بەسەر ڕوومەتە سەردەمانی خزەی کرد بۆ خوارەوە دڵی خێرا لێی دەدا و دەیویست تا چەند توانای هەیە دووربکەوێتەوە لەوێ ..

بەڵام کاتێ بۆ ساتێک گەڕایەوە سەر خۆی توانی گوێبستی ئەو هاوارانە بێت کە بە ناوی ئەوەوەن ..

لە شوێنی خۆی وەستا دەنگەکە بۆی ئاشنا بوو هەناسەی قوڵی دەدا و ڕووی وەرگێڕا بە هۆی چاوە پڕ ئاوەکانی بینایی ڵێڵ ببوو نەیدەتوانی بە جوانی شتەکان ببینێت ..

فرمێسکەکانی کەوت و لە هەمان کاتدا هەستی بە دوو دەستی گەورە کرد لەسەر شانی  چاوەکانی تروکاند و بینی ئەوە هیۆنگەکەیەتی ..

«جۆنگکووک تۆ باشیت؟ ، بۆچی وا ڕاتکرد»
جین بە خەمخۆریەوە پرسی

«ھ هیۆنگ مـ من نـ-نامەوێ قسە بکەەم دەربارەی ئـئەو»کووک بە ناڕێکی و گریانەوە وشەکانی وت ، جین سەیری دەورووبەری خۆیانی کرد و خۆشبەختانە توانی شوێنیکی گونجاو ببینێت بۆ دانیشتن ..

˖𓍢ִ🕷️″مــشـەخـۆر″ᵀᴷWhere stories live. Discover now