PaRaSiTe¹⁴

494 87 148
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.

دوایی ئەوەی هەردووکیان ڕۆشتنە ژوورەوە تای دەرگای ماڵەکەی داخست زۆر بە توندی کە وایکرد کووک بە خراپی  ڕاچەڵەکێ،،پاشان قۆڵی بچووکەکەی گرت بە هەمان شێوە،، لێی نزیک بوویەوە و پشتی کووکی ڕاست کرد لەگەڵ دیواری ڕیچکەکە کە بەرەو هۆڵەکە دەرۆشت...

«بۆچی ڕۆشتیت بۆچی؟؟»بە تووڕەیەوە وتی کاتێ سەیری قوڵای زەریا ڕەشەکانی دەکرد بەڵام ئەو هیچ کاردانەوەیەکی ئەوتۆی نەبوو جگە لە گریانێکی هێواش...

«نەفرەت!!!!!بۆچی وەڵام نادایتەوە،،دەزانی گەر چەند خولەکێک درەنگتر گەیشتبام چی ڕوویدادە خوا لە ناوت ببات»تای بە هاوار و تووڕەیەکەی زۆرەوە دەیوت کاتێ مستی لە دیواری لای سەری کووک دەدا،
ئەویش لە ترسدا تەنها چاوەکانی داخستبوو...

تای هەناسەیەکی قوڵی دایەوە و ئەمجارە ویستی بە هێمنی چاوڕەشەکە تێبگەیێنێت کە کارەکەی چەند هەڵەیە بۆیە بە تۆنێکی ساردتر و ئارام تر وتی:
«ئەگەر درەنگ کەوتبام ئەوان دەستیان لێ دەدایت و ت–» ویستی بەردەوامی بە قسەکانی بدات بەڵام بچووکەکە پێی بڕی...

کاتێ چاوەکانی هێشتا فرمێسکیان دەڕشت بە گاڵتەجاڕیەوە وەڵامی دایەوە  وتی:
«ئینجا؟؟کێشە چیە با هاوڕێکانیشت کەمێک جێژیان لێم بینیبا وەک تۆ ئەی من بوکەڵە و سۆز–»
نەیتوانی چیتر قسەکانی درێژە پێ بدات کاتێ هەستی کرد زلەیەکی زۆر بە هێز بەر ڕوومەتەکانی کەوت بە جۆرێک ئاڕاستەی ڕووخساری لەگەڵ سووڕا...

بەڵێ تای لێی دا لەبەر قسە بێمانانی کە زیاتر شێتی دەکرد وە دەشیزانی کە لە وشەی داهاتوودا چی بەخۆی دەڵێت بۆیە لێیدا تا بەهۆش خۆی بێتەوە...

«تۆ چی دەڵێیت ئاگاداری خۆتیت.. ئەو وشە هیچانە نەبیستمەوە تۆ هی منی تەنها من تێگەشتی ئەو دەستانە دەشکێنم کە بەر تۆ بکەون»تای بە هاوارەوە وتی کاتێ شانی کوڕەکەی گرتبوو و لەگەڵ وشەکانی جەستە بچووکەکەی ڕادەوەشاند...

کووک بە هەموو هێزیەوە پاڵێکی بە پیاوەکە وەنا کە وایکرد چەند هەنگاوێک لە خۆی دووری بخاتەوە...

˖𓍢ִ🕷️″مــشـەخـۆر″ᵀᴷWhere stories live. Discover now