PaRaSiTe¹⁰

514 89 72
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.

تای خەریکی لێدانی کۆدی ئەپارتمانەکە بوو کاتێ قۆڵی چاوڕەشەکەی گرتبوو کە هەردەم لەبەردەم خۆیەوە چرپە چرپی بوو و ئەویش هیچی لێ تێنەدەگەیشت ...

تەنیا بە دوو پێک بەمجۆرە سەرخۆش بووە وەک ئەوەی دە دانە زیاتری خواردبێ!!!

کاتێ کۆتا ژمارەی لێدا دەرگاکە بوویەوە ئەویش چاوڕەشەکەی بە دوای خۆیدا بردە ژوورەوە کاتێ ویستی دەرگاکە دابخا بۆ ساتێک قۆڵی بەردا

کووکیش لە بێ ئاگایدا نەیدەزانی چی دەکات ویستی هەنگاو بنێ و خۆی زووتر بگەیێنێتە سەر جێگای خەوتنی تا کەمێ پشوو بدات بە جەستە ماندووەکەی

تای ڕووی خۆی سووراند و ئەو کاتەش کووک یەکەم هەنگاوی نا و هاوارێکی نزمی کرد چونکە خەریک بوو بەربێتەوە بە هۆی خلیسکی زەویەکەو بێ هۆشی خۆی...

بەڵام خۆشبەختانە زۆر لە تای نزیک بوو بۆیە خۆی پێی گەیاند و کەمەری بە توندی گرت و نزیکی کردەوە وای کرد هاوسەنگی وەستانی بۆ بگەڕێتەوە...

کووکیش لە ترس دا تووند قۆڵی لە ملی پیاوەکە گرێ دابوون و گەردوونە ڕەشەکانی داخستبوون...

تایش سەیری ملی دەکرد سەیری خاڵی دڵخوازی دەکرد
ئەو بەشەی ملی کە بێ هۆشی دەکرد کە مەستی دەکرد ئاخر زۆر جوانە لای زۆر تایبەتە بۆی بەجۆرێک تێر نابێت لە تێڕوانینی...

«خەریک بوو بکەویت!!»
تای وتی بە تۆنێکی قوڵ و هێمن

«ئاھ ئاگاداری لووسی زەویەکە نەبووم هههه»
کووک وتی و لە کۆتا قسەکانی بەدەم خۆیەوە پێکەنینێکی نەرم و بە دەنگی دەکرد...

تای بزەیەکی کرد بە قشتی کوڕەکە ، چاو ڕەشەکەی لە کاتی سەرخۆشیدا جیاواز لە هەموو ئەوانەی کە پێشتر بینیبووی نازدار دەردەکەوت...

~هەموو شتێکی ئەو جیاوازە هەموو شتێک

ئەوە بەتەواوی سەرسوڕهێنەرە
ئەو زۆر دەیەوێ خۆی هەڵخەڵەتێنێ لەوەی کورەکە گرینگ نییە بەڵام هەستێک هەیە لەناخی بەبەهێزی پاڵنەرە بۆ ئەوەی ئاگاداری بێت

˖𓍢ִ🕷️″مــشـەخـۆر″ᵀᴷWhere stories live. Discover now