PaRaSiTe²²

402 77 179
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.

تیشکی خۆرەکە دزەی کرد بۆ ناو ژوورە تاریک و ڕێکەکە وە ئەمە وایکرد کوڕە بەفر ئاساکە لە بێزاری دا چاوەکانی چەنجارێک بجووڵێنێت و ڕووی خۆی بخاتە سەر لایەکەی تر ..

بێگومان بریار نیە وا زوو واز لە خەوە شیرینەکەی بهێنێ ، بەڵام شتەکان پێچەوانە بوونەوە کاتێ ئەمجارە زەنگی موبایلەکە لێی دا ، بۆیە بە گرژی و بێزاری چاوەکانی کردەوە و دەستی برد بۆ موبایلەکە کە لەسەر دۆڵابی لای سیسمەکە بوو ..

بە بێزاری زەنگە بێزارکەرەکەی کوژاندەوە. بە بۆڵەوە لە ژێر لێویەوە وتی «ئای خوایە کات بۆچی وا خێرا دەڕوا»کاتێ چاوەکانی دەخوێند ..

بەڵام دواتر بیری کردەوە کە ئەمرۆ چەند تایبەتە لە کۆتایدا دووبارە چاوی بە هاوڕێ ئازیزەکەی دەکەوێت  ..

بۆیە بە کەمێک پەرۆشیەوە هەڵسا لەسەر جێگاکە و بەرەو دەستشۆرە بچووکەکە بەڕێکەوت تا دەموچاو و دەم و ددانی بشوات  ..

یۆنگی نازانێت بۆچی بەڵام هەستێکی تەواو دڵخۆشکەری هەیە دەربارەی بینینیەوەی هاوڕێکەی بۆیە دەیەوێت چەند زووە خۆی ئامادە بکات و بڕوات بۆ لای ..

𝄞-

لـە لـایـەکـی تــر:-

لە چێشتخانەکە هەردووکیان خەریکی خواردنی نانی بەیانی بوون لە کاتێکدا کە تەنها  چەند وشەیەکی کورتیان ئاڵوگۆڕی پێکرد و هیچی تر نا ..

بۆیە کەشەکە تا ڕادەیەکی زۆر نامۆ بوو بۆ هەردووکیان ، جیمین ویستی قسەکردنی هەبوو بەڵام نەیدەزانی چی بڵێت ، بەڵام دڵخۆش بوو بەوەی کە دەیبینی جۆنگووک باشتر دەردەکەوێت لە دوێنێ ..

بۆیە نەیدەوێرا قسەیەک بکات و خراپتری بکاتەوە وەک پێشتر وە تەنها خەریکی نانخواردنەکەی بوو ..

وە جۆنگووک سەبارەت بە ڕەفتارەکانی جیمین وەها بیری دەکردەوە کە ئەو لێی زویر بووبێت بەهۆی ڕەفتارەکانی ، وە پێشی وابوو ئەو لەسەر حەق بێت و ئەو زیادەڕەوی کردبێ ، لەبەر ئەمە کەمێک هەستی شەرمەزاری هەبوو ، وە هیوای دەخواست جیمین شتێک بڵێت و ئەویش لە دەرفەتێک دا داوای لێبووردن بکات ..

˖𓍢ִ🕷️″مــشـەخـۆر″ᵀᴷWhere stories live. Discover now