PaRaSiTe²⁰

449 83 261
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.

دەنگی زەنگە بچووکەکەی قاوەخانە بچکۆلانەکە لێیدا کاتێ دەرگای هاتنە ژوورەوە کرایەوە ئەمەش ئاماژەیە بەوەی کەسێک هاتە ژوورەوە ، ئەو خەڵکەی لەوێ بوون کەمێک سەرنجی ئەوێیان دا  بەڵام دواتر دووبارە دەستیان کردەوە بە گفتوگۆ کانیان ..

وە بە هەمان شێوە باڵا بەرزەکە خەریکی ڕێکخستنی کێکە بچووکەکان بوو بەڵام سەری هەڵبری کاتێ گوێی لە دەنگەکە بوو وە هەموو ئەوەی بینی جۆنگووکی ماندوو بوو کە هەناسەی قوڵی هەڵدەمژی و ئارەق بە نێو چاوانی دا دەهاتە خوارەوە ..

«ئەم حاڵە چیە کووک؟»
بە خەمخۆریەوە پرسی لە بچووکەکە

«جین هیۆنگ ببورە بۆ ئەوەی درەنگ کەوتم»
جۆنگووک بە شەرمەزاریەوە وتی کاتێ نزیک بوویەوە

«گەمژە ڕووحم چوو !! ئاساییە گێژە هەر خۆی شەممان کڕیاری وا زۆرمان نیە»جین سەرەتا بە بۆڵە وتی دواتر بە ئاساییەوە ..

«دەزانم دەزانم بەڵام هێشتا ناخۆشە بەمجۆرە خۆم وەک کارمەندێکی بێباک دێتە پێش چاو ، بەڵام بەڕاستی دوێنی شەو نەمتوانی بخەوم بۆیە بەیانی لە خەودا مامەوە ..» جۆنگکووک قسەکانی دەکرد و لە هەمان کات خەریکی لەبەر کردنی جلوبەرگی کارەکەی بوو ..

«دووبارە خەونت بەوەوە بینیوەتەوە وایە؟»
جین وتی

«چۆن زانیت»
جۆنگووک بە شۆکەوە وتی

«خۆ ئەمە یەکەمجار نیە ، ئەم کابرایە خراپ لە مێشکی داویت»جین وتی

«بەمجۆرە نیەەەە ، هەر خۆی تەواوی خەونەکان وەک کابووسێکن نەک خەونی ئاسایی»جۆنگووک بە ڕوخسارێکی گرژەوە وتی

«بە خێربێیت کەروێشک ، کەی هاتیت ، بۆچی وا گرژی؟»وتی کاتێ بە هەندێ کەلوپەلی تایبەت لە ژووری شتە پێویستەکان هاتە دەرەوە ..

«سپاس هۆپی هیۆنگ ، کەمێک دەبێت ،، ئایی هیچ نیە »جۆنگووک وتی

«دووبارە خەونی بینیوە»
جین وتی و جۆنگووک بە چاوی بکوژە سەیری کرد

˖𓍢ִ🕷️″مــشـەخـۆر″ᵀᴷWhere stories live. Discover now