PaRaSiTe⁸

469 84 106
                                    

|سەیری پارتی پێشتر بکە گەر ڕووداوەکانت بیر نەماوە»»ببوورن بۆ درەنگ دانانی(:|

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

|سەیری پارتی پێشتر بکە گەر ڕووداوەکانت بیر نەماوە»»ببوورن بۆ درەنگ دانانی(:|

.
.
.
هەردووکیان لەسەر مێزە بچووکەکە بوون
لە دەرەوەی چێشتخانە بچووکەکە کە زۆر قەرەباڵغ نەبوو،خەریکی خواردنی ئەو خواردنە تێژانە بوون کە داوایان کردبوو....

بایەکی نەرمی لێ ئەهات کە وایکردبوو شەپۆلەکانی دەریاکە بە هێواشی جوڵە بکەن و دەنگێکی ئارام دروست بکەن لەگەڵ هات و چوونیان بۆ لای کەنارەکە...

هەم تای هەم کووک هەستیان بە ئارامی دەروونیان ئەکرد ، جار جار تای سۆجۆیەکەی بۆ خۆی و کووک لە بەرداخە بچووکەکە ئەکرد و ئەیان خواردەووە کە وایکردبوو ژەمە خواردنەکە چێژبەخشتر بێت...

تای بۆی دەرکەوت ڕێک قسەی کوڕە بچووکەکە

بوو
ڕاستە خواردنەکان هەرزان بوون بەڵام تامەکانیان بێ وێنە بوو،وە بە داخ بوو بۆخۆی کە ئەو هەموو کاتە خۆی لە جێژی ئەم خواردنانە بێ بەش کردووە
بە بیانووی پارەکانی...

~دەوڵەمەندی هەموو کاتێک خۆشبەختی نیە!!

تای لە بیرکردنەوەکانی دەرهات کاتێ، بینی کوڕێکی قۆز ڕێک لە لای مێزەکەی ئەوان وەستا کە وا دەردەکەوت گارسۆن یان کارمەندی ئەوێ بێت...

قاپێکی پڕ لە گۆشتی لە دەست بوو وتی
«بە یارمەتیتان بەرێزان ئەمە ئەو گۆشتەیە کە داواتان کردبوو تا لەسەر تەباخە بچوکەکەی مێزەکە خۆتان سووری بکەنەوە...»بە ڕێزەوە وتی

کووک تەواوی کاتەکە سەیری دەکرد بە چاوە خڕەکانیەوە،بۆیە کاتێ کوڕەکەش لە قسەکانی تەواو بوو بە هەمان شێوە سەیری چاوە ڕەشەکانی ئەوی دەکرد ...

کووک تەواوی کاتەکە سەیری دەکرد بە چاوە خڕەکانیەوە،بۆیە کاتێ کوڕەکەش لە قسەکانی تەواو بوو بە هەمان شێوە سەیری چاوە ڕەشەکانی ئەوی دەکرد

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
˖𓍢ִ🕷️″مــشـەخـۆر″ᵀᴷWhere stories live. Discover now