عەشیرەتی کۆرهان
یەکێکە لە بەناوبانگترین عەشیرەتەکان لە تورکیا
ئاغاکەیان ناو ناوبانگێکی تایبەتی هەیە لەهەموو شوێنێک باسی چاکەکانیان دەکرێتهەموو ئەندامانی عەشیرەتەکە کەسانی بەڕێز و زمان پاراون
هەرگیز نەیانتوانیوە هەڵەیەک یان نوقتەیەک لەوان بگرن،چونکە بێ کەم و کوڕی بوون.ئەمە بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی نەوەکەی
ئاغا ئەیهان گەورە بوو کە نیوە کۆری و نیوە تورک بوو
دایکی خەڵکی کۆریا'ی باشوور بوو و باوکی تورکیا
بەڵام ڕەچەڵەکی ڕاستی تورک بووئەم کوڕە جیاواز لەهەمووان،کوڕێکی سەرسەری دەرچوو
کە مایەی شەرمەزاری بوو بۆ ئەم عەشیرەتە بەڕێزە،تا دەیانتوانی کێشەیان بۆ چارەسەر دەکرد،جا بە بەرتیل بوایە یان هەر شتێکی تر.جونگکووک
کە بەتەواوی شکڵی دایکی وەرگرتووە و بەهیچ شێوەیەک بە تورک ناچێت هەرچەندە ڕەچەڵەکی ڕەسەنی خۆیەتی.کوڕێکی تەمەن 23 ساڵانە لە سەرەتای تەمەنی گەنجیەتی
ئەویش دەیەوێت وەک هەموو گەنجێکی تر خۆشی لەژیاندا ببینێت،بەڵام بەداخەوە نازانێت چۆنلەلای جونگکووک کات بەسەربردنی گەنجێتی
تەنها ڕابواردنە لەگەڵ کچاندا،شتێکی لەوە زیاتر نازانێت
هەرشەوەو لە باڕێک ئەیهێننەوە بۆ ماڵەوەخەریکە بەم ئاخر ئاخرە ناوبانگی خێزانەکەی و عەشیرەتەکەی لەکەدار دەکات،ئێستا خەڵک فێر بووە فسکە فسک دەکەن لەگوێی یەکتری دەربارەی خوێڕیەتی نەوەکەی ئاغا ئەیهان
بەڵام ئایا جونگکووک گرنگی پێدەدات؟
بێگوومان نەخێر.تەنها بەردەوامە لە خۆشی بینین لەژیان
هەرچەندە ئەمە گەمژایەتیە نەک خۆشی بینین.-
"جونگکووک چەندجارم پێ گوتی ئەوەندە مەخۆووە؟ئێستا باپیرت بەم شێوەیە بتبینێت چی دەڵێت؟"
-بارش گوتی

YOU ARE READING
﮼سەرسەری
Fanfiction-کورێکی سەرەرۆ بەناوی جونگکووک لە خێزانێکی خانەدان و بەناوبانگ ئەبێت باپیری بڕیار ئەیات بۆ ئەوەی نەوەکەی لەو خوە خراپانەی دووربخاتەوە بڕیاری هاوسەرگیری بۆ ئەیا - - - START//16 JUNE,2024 END//28 AUGUST,2024