||10||

1K 198 1K
                                    


کاتژمێر 6:30ی بەیانی بوو
میلا لەنێو خەوێکی قوڵدا بوو،ئەمشەو بە ئاسوودەیی لەسەر تەختەی خەوەکە خەوت لەجیاتی قەنەفەکە

بەڵام جونگکووک نەیتوانیوە تا ئەم کاتە بخەوێت
لەبەر ڕەقی قەنەفەکە پێی سەیرە میلا ئەو هەموو ماوەیە لەسەری خەوتووە بەبێ ناڕەزایی دەربڕین

جونگکووک وەکوو منداڵێک لەسەر چۆک بەرامبەر تەختەی خەوەکە دانیشتووە سێری میلا دەکات کە چەند بە سەیری خەوتووە ڕێک وەکوو منداڵێک وابوو

جونگکووک ئەمەی زۆر پێ جوان بوو
چەند ڕۆژێک بەسەر دانپێدانەکەیدا تێپەڕیووە
کەمێک لەجاران زیاتر نزیک بونەتەوە

جونگکووک وەکوو گوتی
هەموو پەیوەندیەکانی لەگەڵ پێلیندا پچڕاندووە
وەڵامی پەیوەندیەکانی ناداتەوە و کاتێک نامەشی بۆ دەنێرێت بە ساردی جوابی ئەداتەوە،ئێستا پێی دەڵێت پێلین نەوەک پێلۆ...

ئەزانێت پێلین ئەوی زۆر خۆشدەوێت
بەڵام جونگکووک تەنها هیچ هەستێکی خۆشەویستی بۆی نییە
هەرخۆیشی بەدوای مەهانەیەک دەگەڕا تا لێی جیابێتەوە

لەناکاو لەبیرکردنەوە دەرچوو و ڕاچەڵەکی بەهۆی دەنگی میلا کاتێک لەنێو خەودا وڕێنەی دەکرد،تەنانەت لە یەک وشەش تێنەدەگەشت کە دەیگوت وەک بڵێی بە زمانێکی جیاواز قسە دەکات

تەنها لەوەندە تێدەگەشت کە دەیگوت 'نازڵی'یە گەمژە'
هەرچەندی کرد نەیدەتوانی زیاتر تێ بگات

"پێم وابێت خەواڵووم ئێستا"
-جونگکووک گوتی

سێرێکی قەنەفەکەی کرد و ئاهێکی قوڵی هەڵکێشا

"ئای خوایە،بەس سێری دەکەم پشتم ژان دەیگرێت"
-جونگکووک گوتی

سێرێکی میلا'ی کرد
کە پەنجەی دۆشاو مژەی بۆ کەمێک بەرەو سەقفەکە بەرز کردەوە
دواتر کەمێک منگاندی و پەنجەی هێنا خوارەوە ئینجا ڕووی کردە لایەکی تر

‏‎﮼سەرسەریWhere stories live. Discover now