چەند ڕۆژێک تێدەپەڕێت
ئەمڕۆ جونگکووک بەتەواوی بڕیاری خۆی دا دەیەوێت دان بە خۆشەویستیەکەیدا بنێت بۆ میلالە ڕێستورانتێکی ڕاقی هەموو شتەکانی ئامادە کردووە
تاکە کەس کە بەمە دەزانێت بارش'ە،زۆر دڵخۆش بوو کە جونگکووک پێی گوت ئاشقی میلا'یەلەلایەکەوە دڵخۆش بوو بۆخۆی چونکە چیتر ئەتوانێت کەمێک بۆخۆی بژی بەو پێیەی چیتر جونگکووک چونە دەرەوەی زۆری نامێنێت و کاتەکانی لەگەڵ میلا بەسەر دەبات
-
میلا لەپێش درگای زانکۆ وەستابوو بەبێزاری چاوەڕێی گەیشتنی جونگکووک'ی دەکرد
ئەمڕۆ عەزیەیەکی پەمەیی ناسکی لەبەر کردبوو
لەسەر داواکاری جونگکووک،نەشی دەزانی بۆ دەیەوێت ئەمە لەبەر بکات بەڵام بەقسەی کرد و لەبەری کرددوای چەند خولەکێک جونگکووک لەپێشی وەستا
جامەکەی لێ کردەوە و وەکوو کوڕە خوێڕیەکان ماچێکی بۆ هەڵدا و چاوی لێ داگرتمیلا بەبێزاریەوە سێری کرد سواری ئۆتۆمبێلەکە بوو
"برسیمە"
-میلا گوتی"بڕۆین نان بخۆین؟"
-جونگکووک گوتیمیلا وەکوو پشیلەیەکی داماو سەری بەبەڵێ جوڵاند و پاڵی دایەوە،چاویلەکەی جونگکووک'یشی لەچاوی خۆی کرد
جونگکووک ئاهێکی هەڵکێشا و چاویلکەیەکی دیکەی دەرهێنا
و لەچاوی کرد-
دوای ماوەیەک گەشتنە ڕێستورانتەکە
جونگکووک بەشی VIP بەکرێ گرتبوو،دەستی میلا'ی بەتوندی گرتبووهەرچەندە لەوانەیە کەشەکەی بە ڕۆژ ڕۆمانسی نەبێت
بەڵام نەشی دەتوانی بۆ ئێوارە بیهێنێتە دەرەوە چونکە میلا ماندووە و بۆ هیچ هۆکارێک ناچێتە دەرەوە ئەو ڕۆژانەی زانکۆی هەیە
YOU ARE READING
﮼سەرسەری
Fanfiction"باپیرە بەڵێن دەدەم کۆتا جارم دەبێت تەنها پاشتگەز ببەوە هەرچیەکت بوێت ئەیکەم باپیرە،خەریکی ژیانی من وێران دەکەیت ئاگات لێیە؟" -جونگکووک گوتی بەشڵەژاوی "گاڵتەم پێ دەکەیت کوڕە؟ئەمە چەندەم جارتە وابڵێیت؟لە ژماردن نایەت هەموو جارێکیش دەگەڕێیتەوە سەر هەم...