||19||

830 211 78
                                    


چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا
لە باڕەکە

پێلین هەر قسەی دەکرد و جونگکووک پشتگوێی دەخست
بەڵام خەریک بوو سەرخۆش دەبوو،هەرچەندی دەکرد نەیدەتوانی دەست هەڵبگرێت لە خواردنەوە

کهولەکەشی جۆرەکەی بەهێزبوو
بەزووی سەرخۆش دەبوو لەگەڵیدا،وازی لە خواردنەوە نەهێنا تا بەتەواوی سەرخۆشبوو

بەڕادەیەک سەرخۆش بوو هەموو کچێکی بە میلا دەهات پێش چاو

بێگوومان پێلین ئەم هەلەی لەدەست نەدا.
نزیک تر بۆیەوە لە جونگکووک و پەرداخەکەی لە دەست وەرگرت

جونگکووک دەستی خستە سەرچاوەکانی و کەمێک پەستانی لەسەر کرد،دواتر ڕووی کردە پێلین و زەردەخەنەیەکی بۆ کرد

"میلا کەی هاتی؟"
-جونگکووک گوتی

وایکرد پێلین ڕووی گرژ بکات،لەرزێک بەدڵیدا هات
بەڵام قسەی نەکرد

"جونگکووکا کاتەکەی درەنگی کردووە بگەڕێینە ماڵەوە؟"
-پێلین گوتی

"ژنێ دەنگت بۆوا گۆڕاوە؟"
-جونگکووک بەپێکەنینەوە گوتی

پێلین گرنگی پێ نەدا و یارمەتی دا تا هەستێتەوە
جونگکووک سەری بردە لای قژیەوە تا بۆنی بکات
بەڵام سەری دوور خستەوە

"ئەوە چییە میلا بۆنەکەو گۆڕیوە؟یاع زۆر ناخۆشە بیکەوە بەوەی جاران"
-جونگکووک گوتی

"خەمت نەبێت"
-پێلین بەبێزاری گوتی

بردیە نێو ئۆتۆمبێلەکەوە و خۆی دەستی کرد بە شۆفێری
تا گەشتنەوە بە کۆشکەکە جونگکووک هەر منگەی دەهات و لەخۆیەوە قسەی دەکرد

لەپەنجەرەکەوە بە نهێنی چوونە ژوورەوە
لەوانەیە پێتان وابوبێت جونگکووک دەستی پێ کردووە

‏‎﮼سەرسەریWhere stories live. Discover now