||3||

1.6K 261 332
                                    


میلا و نازڵی لە تەنیشتی پوریان دانیشتبوون
لە حەمامی ژنان

هەموو کچەکان سەمایان دەکرد،تا سەرنجی سێڤدا خان ڕابکێشن کە لەحەمامەکە شوێنێکی تایبەتی بۆ دانرابوو هەموو کچەکانی دەبینی بەباشی

میلا و نازڵی هەردووکیان بەبێ دەنگی سێری کەشەکە دەکەن
نازڵی خەمبار بوو بەڕادەی مردن،میلا بێزار بوو بەڕادەی مردن..

"هەستن سەما بکەن کچێ خۆ بۆ جوانی ئێوەم نەهێناوە بۆ ئێرە؟"
-ئەمینە گوتی

"سەمای چی؟بۆ تۆ ئێمە بەبەڕەڵا و شتی وا تێگەشتی بە خاولیەکەوە هەستین سەما بکەین؟"
-میلا گوتی

"تۆ نازڵی دەی هەستە"
-ئەمینە گوتی

میلا قۆڵی لە هی نازڵی پێچاوەیەوە و دووبارە وەکوو پشیلەی کێوی سێری پوری کرد

"هەڵناستێ چیدەکەی؟"
-میلا گوتی

ئەمینە خان بێدەنگ بوو تا سەرنجەکان
بۆخۆی ڕانەکێشێت

بەڵام بەداخەوە لەناکاو یەکێک لەو ژنانەی کە لەلای سێڤدا خان بوو هاتە لای ئەوان

"میلا،سێڤدا خان بانگت دەکات نانت کەوتە ڕۆنەوە کچێ"
-ژنەکە گوتی

میلا چاوەکانی فراوان بوو نازڵی بەدڵخۆشی
سێری کرد

ڕزگاری بوو

"دەی هەستە میلا"
-ئەمینە گوتی

میلا هەروا بەچاوە فراوانەکانی بەدوای ژنەکەدا ڕۆیشت
لەپێشی سێڤدا خان وەستا

کەمێک هەروا سێری میلای کرد
دواتر ئاماژەی بە کچەکەی تەنیشت میلا کرد تا خاولیەکە لە جەستەی بکاتەوە

کچەکە دەستی بردە لای خاولیەکە تا لێی بکاتەوە
بەڵام میلا بەپەلە شەقێکی کێشا بەدەستیدا

‏‎﮼سەرسەریWhere stories live. Discover now