||22||

974 193 100
                                    


میلا لەنێو خەودا ڕوخساری گرژ کرد
کاتێک گوێی لە دەنگی پەنجەرەکە بوو

بەگرژی چاوی کردەوە و ڕووی کردە پەنجەرەکە
بەڵام ڕاچەلەکی کاتێک بینی جونگکووک ڕوخساری نوساندووە بە پەنجەرەکەوە و لە پەنجەرەکە دەدا

بەپەلە لەسەر جێگاکە دانیشت و پەنجەرەکەی کردەوە
کەمێک پەستانی لەسەر چاوی کرد تا لێلکەیەکەی نەمێنێ

"ئەوە چیەکەی لێرە؟"
-میلا گوتی

کاتژمێر 2:30ی شەو بوو

"تۆ دەزانی من ناتوانم لەبیرت بکەم لێت زیز بم لە دڵی خۆمت دەربکەم،من ناتوانم لەبەر چاوم وێنەت نەکەم بیرم بڕوا و بۆتۆ نەبێ خەیاڵ بکەم خۆشەویستە شیرینە ڕوو بەخەندەکەم هەناسەم دێت و دەڕوات بەتۆ بەندە،لە دووری تۆ دەردەدار و ڕەنگ زەردم دەستت بخەرە سەر دەستم بەری مەدە من تکا دەکەم خۆشەویستی مەڕەنجێن با فریشتەی لە دڵماندا نەتۆرێن
خۆشتم ئەوێ توخوا سەرم لێ مەشێوێن دڵم با هەر بۆتۆ بێت ڕوحم لێ مەسێن،دڵی عاشق زۆر ناسکە زوو ئەتۆرێ وەکو گەڵا بە ڕەشابەیەک هەڵدەوەرێ،بەناز دەمکوژی دڵم بەرگە ناگرێ توخوا چیتر نازی جوانیم مەکە سەرێ،گەر نەتبینم وەک نەخۆشی بێ دەرمانم عاشقی چاوەکانم من ناتوانم لە گلێنەی چاوەکانت وێنەی خۆم و خەونەکانم هەموو ساتێ سێریان نەکەم تاکوو ماوم لەژیان."
-جونگکووک گوتی

کاتێک سەری لە پەنجەرەکەوە تۆزێک هێنابۆیەوە ژوورەوە و دەستی لەژێر چەناگەی دانابوو و سێری میلا'ی دەکرد

میلا بەبەتاڵی سێری کرد پاڵی بە سەریەوە نا بۆ دەرەوە و پەنجەرەکەی لێ داخست و پاڵکەوتەوە

هەرچەند لەبەر خۆیەوە زەردەخەنەی دەکرد
بەڵام ڕووی لەلایەکی تر بوو بۆیە جونگکووک'ی داماو نەیتوانی بیبینێت

‏‎﮼سەرسەریWhere stories live. Discover now