||20||

839 197 124
                                    


هەفتەیەک تێپەڕیووە
میلا لەماڵی نازڵی دەمێنێتەوە لە ئێستادا
یەکەمجار چووە ماڵی باوکی بەڵام دوای لەسەر داواکاری ئەمیر و نازڵی چووە ماڵی ئەوان

هەروەها جونگکووک ڕیسوا کرا لەلایەن خێزانی میلا'ەوە
لەهەمووان دەفع تر ئەمیر بوو یەک دنیا قسەی پێ کرد

جونگکووک تەنها زۆر شەرمەزار بوو
دوو ڕۆژە لە ژوورەکەی نەهاتۆتە دەرەوە

هەرچەند ئاغا ئەیهان زۆری لە میلا کرد بۆ مانەوە
بەڵام میلا حەزی نەکرد بە عینادی ڕۆشت و ماڵەکەی بەجێ هێشت

-

جونگکووک لە ژوورەکەیەتی
لەبێزاری و دڵتەنگیدا قاچی ئەکێشێت بە دیوارەکەدا

لە ڕۆژەوە میلا'ی نەبینیوە
نەڕۆشتووە بۆ بینینی،دەیویست بڕوات بەڵام نەیاندەهێشت

چووە باڵکۆنی ژوورەکە دانیشت
دڵی پڕ بوبو کاتێک سێری مانگەکەی دەکرد کە لە ئاسماندا دەدرەوشێتەوە

لەو کاتەیا دایکی هاتە ژوورەوە
چووە لای دوای داخستی درگاکە،لە پشتەوە دەستی لەسەر شانەکانی جونگکووک دانا و سەری نوساند بە سکی خۆیەوە

دواتر دەستی بردە نێو قژیەوە

"گیانی دایە هەستە شتێک بخۆ وانابێت ئاخر"
-مەلیسا گوتی

"پێم ناخورێت"
-جونگکووک منگاندی

مەلیسا خان زۆر نەوت لەگەڵیدا
جونگکووک ئاهێکی قوڵی هەڵکێشا

"لیلی یالیلی لیل یا لیل"
-جونگکووک لەبەر خۆیەوە گوتی

دایکی لێی تێنەدەگەشت
بەڵام زانی کە گۆرانی دەڵێت چونکە تۆنی دەنگی وابوو

هەرواش بوو
جونگکووک دەستی کرد بە گۆرانی گوتن،دەنگی نزیک بوو لە گریان بەڵام دانی بەخۆیدا دەگرت

‏‎﮼سەرسەریWhere stories live. Discover now