||23||

1K 190 134
                                    


میلا دوای ئەوە جلەکانی کۆکردەوە
لەگەڵ جونگکووک لەماڵەکە دەرچوون،جونگکووک دەمی یەک بست کرابۆیەوە لە خۆشیدا

هەرچەند میلا لەلایەکەوە زۆر شەرمی دەکرد
چونکە بەبێ بیرکردنەوە لە ماڵەکە چووە دەرەوە ئێستاش پێی وایە کە دەگەڕێتەوە شەرمەزار دەبێت

تا گەشتنەوە بۆ ماڵەکە جونگکووک هەر دەیگوت هەر زۆربڵێی دەکرد میلا'ش تەواوی کاتەکە بەبێزاری سێری پێش خۆی دەکرد
ئاخر قسەکانی زۆر بێمانا بوون،باسی بابەتێکی دەکرد دەیبرد بۆ بابەتێکی تر هیچیشی مانای نەبوو

هەردووکیان لەنێو ئۆتۆمبێلەکە دابەزین
جونگکووک دەستی میلا'ی گرت و بەیەکەوە بەرەو ژوورەوە ڕۆیشتن

لای درگای چونە ژوورەوە بەڕێز عەدنان وەستابوو
تا پێشوازی لێ بکات

میلا زەردەخەنەیەکی گەرمی بەڕوویدا کرد

"ئەم کاتەت باش مامە عەدنان"
-میلا گوتی

"باشتر بۆتۆ خانمی بچوک،هەروەها بەخێر بێیتەوە"
-عەدنان گوتی

میلا کەمێک سەری دانەواند وەک ڕێزێک و ڕوویدا پێکەنی
دواتر چوونە ژوورەوە

کەس ئاگاداری هاتنەوەی میلا نەبوو
بەڕێز عەدنان سوتفە لەوێ وەستابوو نەک بە نیەتی پێشوازی کردن لە میلا

بەرەو هۆڵەکە ڕۆشتن
هەمووان بە بینینی میلا کەمێک سەرسوڕماو بوون

بەڵام بەپەلە دڵخۆشی ڕوخساریانی گرتەوە
ماڵەکە بێ میلا'ی پێوە دیاربوو...

مەلیسا خان هەستایەوە و چوو باوەشی کرد بە میلا'دا
میلا'ش بەدڵخۆشی باوەشی پێیا کردەوە

خاتوو مەلیسا'ی زۆر خۆشئەوێت
دوای ئەوەی هەمووان بەخێرهاتنیان کردەوە بەهێمنی لەهۆڵەکە دانیشتبوون

‏‎﮼سەرسەریWhere stories live. Discover now