||12||

952 196 224
                                    



چەند هەفتەیەک تێپەڕیووە
جونگکووک بەبێزاریەوە لەسەر تەختەی خەوەکە پاڵکەوتووە
و سێری میلا دەکات کە خۆی بۆ زانکۆ ئامادە دەکات،تەواوی ئەمشەو کەسیان نەخەوتوون

میلا ناساغ بوو تەواوی شەوەکە بەڕێی دەستشۆرەوە بوو
هەر دەڕشایەوە و ئێستا'ش پلەی گەرمی زۆر بەرزە،بەڵام هەر سوورە لەسەر ئەوەی بڕوات بۆ زانکۆ

"میلا چی دەبێت ئەمڕۆ نەڕۆی ئاخر؟ڕەنگت تیا نەماوە ئاخر ئەگەر لەوێ دووربێ شتێکت بەسەر هات؟"
-جونگکووک گوتی

هەربەڕاستی زۆر خەمی میلا'یەتی
میلا کەمێک سێری کرد

"نا ئەڕۆم نەک وانەکانم لێ بڕوات دوای کەس نییە پێم بلێت"
-میلا گوتی

جونگکووک بەبەتاڵی سێری کرد

"منیش دێم"
-جونگکوک گوتی

"بۆ؟"
-میلا گوتی

"ئێ نەک شتێکت لێبێت با ئاگام لێت بێت"
-جونگکووک گوتی

میلا سەری بەباشە جوڵاند
دوای ئەوە جونگکووک'یش هەستا و خۆی گۆڕی

"میلا بابە دوای من بە مامۆستاکان ئەلێم وانەکانت بۆ دووبارە بکەنەوە ئەوەنە گرنگ نییە مەڕۆ،من لە زانکۆ بووم هەفتەی جارێک یان دوان ئەڕۆشتم کەسیش قسەی نەدەکرد"
-جونگکووک گوتی

سەرەڕای ئەوەی خۆیشی لەگەڵی دەڕوات بەڵام هێشتا خەمیەتی دەیەوێت لەماڵەوە پشوو بدات

میلا تەنها وەڵامی نەدایەوە و جانتاو کتێبەکانی هەڵگرت
و لە ژوورەکە چۆیە دەرەوە جونگکووک'یش بەبێزاری بەدوایدا ڕۆیشت

-

هەردووکیان لە ئۆتۆمبێلەکە هاتنە خوارەوە
جونگکووک ئۆتۆمبێلەکەی قفڵ کرد و چووە لای میلا

‏‎﮼سەرسەریWhere stories live. Discover now