||14||

1K 203 495
                                    


میلا بەپەرۆشەوە لە فڕۆکەخانە وەستابوو
دوێنێ شەو نازڵی خوشکی پێی گوتبوو ئەمڕۆ دێن بۆ ئەستەنبووڵ

کاتژمێر 1:30ی نیوەڕۆ بوو
جونگکووک بەبێزاری لەسەر کورسیەک دانیشتبوو

کەمێک نێوانیان تێکچووە
بەهۆی ئەوەی میلا هاوڕێی کوڕی هەیە لە زانکۆ

بەڵام لە ئێستادا میلا هیچی بەخەیاڵدا نایەت
تەنها دەیەوێت دایکی و خوشکەکەی ببینێت،زۆر زیاتر بەپەرۆش بووە چونکە نازڵی پێی گوتبوو سوپرایزم بۆت هەیە

چووە بەرامبەر جونگکووک بەقەلەقی

"تۆ بڵێی سوپرایزەکەی نازڵی چیبێت"
-میلا گوتی

"چیتر هاوڕێیەتی ئەو کوڕانە مەکە"
-جونگکووک گوتی

وەکوو بەبەغای لێ هاتووە
چەند ڕۆژێکە ئەمە دووبارە دەکاتەوە لەسەر یەک

"ئەرێ بەسە بابە مێشکم چوو،بە ملی شکاوم بەینم لەگەڵ هەموویان تێک چوو نەک بەس کوڕەکان"
-میلا گوتی

هەر لەسەر بابەتێکی زۆر بێ مانا هاوڕێیەتیان
لەگەڵ میلا تێکدا

"بەڕاستی؟ئەی بۆ زوو ناڵێی"
-جونگکووک بەدڵخۆشی گوتی

میلا بەبێزاری سێری کرد و ڕووی لەولا کرد
ڕاستەوخۆ زەردەخەنە ڕوخساری گرتەوە کاتێک خێزانەکەی بینی،بەڵام خۆی گرژ کرد کاتێک بینی نازڵی لەگەڵ خۆشەویستەکەیدایە

کاظم ئاغا وەک هەموو جارێک ڕوخساری گرژ کردبوو
دیلارا خان بەچاوی پڕ لە خۆشەویستیەوە سێری دەکات
بەڵام پوری ڕوخسارێکی نادڵی هەیە

گرنگی پێ نەدا،بەرەو لایان ڕایکرد
کاتێک جونگکووک بەدوایدا ڕۆیشت

پێش هەموو شتێک دەستی باوکی ماچ کردوو وەکوو منداڵ باوەشی پێدا کرد،میلا ڕقی لە باوکی نییە زۆریشی خۆشدەوێت
و ئێستا زۆر بیری کردبوو

‏‎﮼سەرسەریWhere stories live. Discover now