||15||

1.4K 241 738
                                    


مانگێک تێپەڕی
ڕۆژەکان ئاسایین،بۆ هەمووان
بەڵام بۆ میلا و جونگکووک وانییە

ڕۆژ بەڕۆژ هەستیان بۆ یەکتری زیاد دەکات
هەردوولا تەواو دڵنیا بوونەتەوە کە یەکیان خۆشدەوێت

بەڵام کەسیان جورئەتیان نەبوو ئاشکرای بکەن
جونگکووک یەکەمجاریەتی ئاشق بێت،ئەزمونێکی نوێیە بۆی
هەستێکی پاک و جوانی بۆ میلا هەیە بەخۆی دەڵێت خۆزگە زوتر باپیرم ئەم بڕیارەی بدایە

هەموو کەسێک ڕابردوویەکی هەیە
هەندێک ڕابردوویەکی ناخۆشیان هەیە،هەندێک خۆش بە ڕادەیەک دەیانەوێت بگەڕێنەوە ژیانی ڕابردوو

لێرەیا،جونگکووک پێی وایە ڕابردوویەکی تەواو شەرمەزارکەرانەی هەیە هەر کاتێک بیر لە کارەکانی دەکاتەوە
تک تک ئارەقی لێ ئەتکێت ئەوەنە شەرم لەخۆی دەکاتەوە

-

هەمووان لەسەر نانی نیوەڕۆ بوون
بەبێ دەنگی خواردنەکەیان دەخوارد

میلا بەچاو ئاماژەی بە جونگکووک
کرد کە قسەبکات

دەیویست بڕوات بۆ ماڵی نازڵی و ئەمشەویش لەوێ بمێنێتەوە
بۆ ئەمە پێویستی بە مۆڵەتی ئاغا بوو

"باپیرە میلا حەزئەکات بڕوات بۆ ماڵی خوشکەکەی و شەوێک لەوێ بمێنێتەوە ئەگەر ڕێگەی بدەیت"
-جونگکووک گوتی

میلا ڕوخساری خۆی وەکوو پشیلەیەکی داماو لێ کرد و سەری خوار کرد

"ئەها چەن گوناهە"
-جونگکووک بەداخێکی درۆینەوە گوتی

"ئەی تۆ ناڕۆی لەگەڵی؟"
-ئاغا گوتی

"نا زاواکەیان زۆر ناشرین و ڕەزا قورسە ڕێکناکەوم لەگەڵیدا"
-جونگکووک بەبێزاری گوتی

"باش"
-ئاغا گوتی

میلا وەکوو منداڵ چەپڵەیەکی بێدەنگی لێدا لەخۆشیدا
دواتر دەستی کردەوە بە نان خواردن

‏‎﮼سەرسەریWhere stories live. Discover now