||7||

784 174 730
                                    


دوای چەند هەفتەیەک
میلا هەر لەخۆیەوە بەبێ هیچ هۆکارێک ڕقی لە ئاغا هەڵگرتووە
یانی هەروا بێ هۆکار،ئەیبینێت حەز ئەکات ئاو لە کەلەی بخواتەوە هەرچەندە ئاغا میلا'ی زۆر خۆشدەوێ و هەموو ئەوەی دەیکات بەرامبەری تەنها خۆشەویستی دەربڕینە

لەگەڵ جونگکووک'یش کەمێک کەمێک بووە بە هاوڕێ
وەکوو پێشتر پێی بێزار نابێت و ئەوەیشی زانیووە جونگکووک خۆشەویستی هەیە و هێشتا لە پەیوەنیدایە لەگەڵیدا
گرنگ نەبوو لای

و لەگەڵ ئەندامانی دیکەی خێزانەکە زۆر تێکەڵە
بەتایبەت خەسووی و ئالارا

وا هەموویان لە هۆڵەکە کۆبوونەتەوە
جگە لە ئاغا

باسی شتی هەڕەمەکیان دەکرد
میلا زۆر بێدەنگ بوو،لە بەیانیەوە بەم شێوەیەیە
جونگکووک هەستی پێ کردبوو

"میلا باشی؟"
-جونگکووک چرپەی کرد

میلا سێری کرد و برۆیەکی بەرز کردەوە

"بەتۆ چی؟"
-میلا بەهەمان شێوە گوتی

جونگکووک بەبێزاری سێری کرد

"نا بابە من گەوادم خەمی تۆمە"
-جونگکووک بەهەمان شێوە گوتی

"وادیارە بەو پێیەی خۆشەویستت هەیە لەهەمان کاتدا هاوسەر،ئەوە تەنها یەکێکە لە سیفەتەکانی گەواد"
-میلا گوتی

جونگکووک گەزێکی توندی لەڕوومەتی گرت لەپێش چاوی هەموویان،میلا شەقێکی کێشا بە سەریا کاتێک بە گرژ و مۆنی دەستی لەسەر ڕومەتی دانابوو

"ئای خوایە ئێوە کەی گەورە دەبن؟"
-مەلیسا گوتی

"ئێ خەتای ئەو بوو من بەس وتم چیتە باشی وتی تۆ هەقت چیە و کردی بە مناقەشە"
-جونگکووک وەکوو منداڵ گوتی

‏‎﮼سەرسەریWhere stories live. Discover now