||13||

1K 195 403
                                    


دەمەو ئێوارە بوو
جونگکووک خەوی لێ کەوتبوو،میلا'ش کەمێک بەر لە ئێستا هەستا

بەڵام هێشتا لەسەر لا پاڵکەوتووە
سێری جونگکووک دەکات کاتێک چاوەکانی بەزەقی کردۆتەوە

جونگکووک لێوەکانی خڕ کردووە و نێو چەوانیشی گرژ کردووە
شێوەیەکی زۆر کۆمیدی و کیوتی پێ ئەبەخشی

بۆ میلا'ی باسکرد کە هاواری کردووە لەسەر ئاغا
میلا کەمێک سەرزەنشتی کرد هەرخۆی ڕاستە میلا حەزی لە ئاغا نییە بەڵام هێشتا هیچ بێڕێزی نەکردبوو بەرامبەری نەشی دەویست وابکات

جا ئێستا ئەمە بەهەڵەی خۆی دادەنێت کە جونگکووک بەو شێوەیە ڕەفتاری کردووە

بەزۆر لەنێو جێگاکە دەرچوو
هەموو لەشی ئارەقی کردبۆیەوە بەڵام حاڵی لە بەیانی باشتربوو

جلی برد و بەرەو گەرماوەکە ڕۆیشت

-

میلا بەرەو ژوورەکەی ئاغا دەڕۆیشت
ئەمە یەکەم جاری بوو،لە درگای دا بەڕێز عەدنان کردیەوە
کاتێک بینی میلا'یە زەردەخەنەیەکی گەرمی بەڕوودا کرد

"ئێوارە باش مامە عەدنان"
-میلا بەزەردەخەنەوە گوتی

"ئێوارەی تۆش باش،ئێستا باشتری جونگکووک گوتی کە نەساغی؟"
-عەدنان گوتی

"ئێستا باشترم سوپاس بۆ خەمخۆریت"
-میلا گوتی

"شتێکت دەویست؟"
-عەدنان گوتی

"ڕاستیەکەی دەمویست داوای لێ بوردن بکەم لە ئاغا بەهۆی ئەوەی جونگکووک نیوەڕۆ هاواری کردبوو"
-میلا گوتی

بەڕێز عەدنان دووبارە زەردەخەنەی کردەوە
و میلا'ی بردە ژوورەوە

میلا بینی هێشتا ژوورێکی تر هەیە
بەڕێز عەدنان لەدرگای دا و ئیزنی وەرگرت

‏‎﮼سەرسەریWhere stories live. Discover now