||18||

838 193 158
                                    


چەند هەفتەیەک تێدەپەڕێت
ڕۆژەکانیان بێ کێشەو ئاسایی بوو،بەڵام لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا جونگکووک کەمێک بێدەنگ و کپە

میلا هەرگیز جونگکووک'ی بە هێمنی نەبینیوە جگە لەو کاتانەی قسەی ڕۆمانسی و پەپولاوی بۆ دەکرد

ئێستا زۆری پێ سەیرە کە بەو شێوەیەیە بەڵام پرسیاریشی لێ ناکات،چونکە دەڵێت لەوانەیە پێی ناخۆش بێت بەو پێیەی خۆی بۆی باس نەکردووە

وا لەنێو ئۆتۆمبێلەکە دانیشتوون بەرەو ماڵەوە دەڕۆن
کەشەکە بێدەنگ بوو

هەتا گەشتنە ماڵەوە هیچ قسەیەکیان نەکرد
کاتی گەشتنەوە بۆ ماڵەوە بەیەکەوە چوونە سەرەوە بۆ ژوورەکەیان

میلا هەروا چاوەڕێ بوو جونگکووک قسەیەک شتێک بکات
بەڵام هەر هیچی نەوت،ئەویش لە بێزاریا یەک دانەی کێشا بە پشتی جونگکووکدا و سێرکردنێکی توڕەی پێدا

دواتر ڕۆیشت بۆ گەرماوەکە
بەقاچی شەقێکی لە دیوارەکە دا بەڵام قاچی ئازاری پێ گەشت

دەستی بە پەنجەکانیەوە گرتبوو و چاوی بەتوندی داخستبوو و لێوی دەگەزی،تا ماوەیەک دواتر ئارام بۆیەوە

خۆیشی نەیزانی بۆ هێندە دەفع و توڕە بوو
بەس زۆری پێ ناخۆش بوو کە جونگکووک هەروا بەوشکی هاتە شوێنی و هیچ قسەیەکی لەگەڵدا نەکرد

جلەکانی لەبەر کردەوە و چووە ژێر دووشەکەوە
ئاوەکەی شلەتێن کرد و خۆی تەڕ کرد لەژێری

تا دوای ماوەیەک هەستی بەدوو دەست کرد لەسەر کەمەری
هەرزوو زانی جونگکووک'ە،ئێ قابیلە کێی تر بێت

هەستی پێ نەکردبوو هاتبۆیە ژوورەوە
جونگکووک چەناگەی لەسەر شانی میلا دانا و جەستەی میلا'ی بە هی خۆیەوە نوساند

‏‎﮼سەرسەریWhere stories live. Discover now