||11||

1.4K 233 139
                                    


کاتی تەواو بوونی زانکۆ بوو
جونگکووک نیو کاتژمێر زووتر هات بۆ شوێنی میلا
وا لەپێش خۆرەکە وەستاوە و پشتی بە ئۆتۆمبێلەکەی داوە

میلا بەماندووی هەنگاوی نا بۆ دەرەوەی زانکۆ
بینی جونگکووک وەستاوە نازانێت بۆ بەڵام زەردەخەنەیەکی بۆ کرد،جونگکووک'یش بۆی کردەوە

میلا بەرەو جونگکووک ڕۆشت

"ژنێ ئەبینم ماندوو بوی،ئەپرسم باشتر نییە واز بهێنی؟بە 7 ساڵ 10 منداڵ ئەخەینەوە"
-جونگکووک گوتی

میلا بەبەتاڵی سێری کرد

"ئێمە هێشتا هیچمان نییە منداڵت لەکوێوە هێنا؟"
-میلا گوتی

دواتر چووە نێو ئۆتۆمبێلەکەوە

"گیانەکەم بەم زووە هەموو شتێک دەبێت"
-جونگکووک گوتی

دەرگاکەی بۆ میلا داخست و خۆیشی سەرکەوت

"هیچت ئەوێ لە دەرەوە یان بڕۆینەوە بۆ ماڵەوە؟"
-جونگکووک گوتی

کەمێک هەستی بەبەرپرسیاری کردووە خەریکە بەرە بەرە ڕەفتارە نابەجێکانی تەرک ئەکات هەمووان تێبینی ئەوەیان کردووە

"ئەگەر ئەتوانیت شتێکی ساردم بۆ بکڕە زۆرم گەرمایە،لە زانکۆ خەریک بوو ون بم ئەوەندە گەورە بوو بۆیە نەموێرا بچم بۆ کافتریا و شتی وا نەک کڵاسەکەم لێ ون ببێت"
-میلا بەداماوی گوتی

وایکرد جونگکووک کەمێک پێبکەنێت

"ئێستا لەم نزیکانەیە دوکانێکی ساردەمەنی هەیە ڕائەوەستم بزانم چیت حەز لێیە بیکڕە"
-جونگکووک گوتی

میلا سەری بەباشە جوڵاند
دواتر چاویلکەکەی لەچاوی جونگکووک کردەوە و لەچاوی خۆی کرد تا خۆرەکە بێزاری نەکات

"ئەی خۆم؟"
-جونگکووک گوتی

"چی لە تۆ بکەم من ماندووم"
-میلا بەمنگەوە گوتی

‏‎﮼سەرسەریWhere stories live. Discover now