کابوسەکە

2K 217 60
                                    

سڵلااوو ئەوەش پارتی یەکەم جەماعەت شۆو سەم ڵۆڤ و ڤۆتیشتان بیرنەچێ🥺
تکایە ڕای خۆشتان بنوسن ئێستاو ھەرکاتێک دەیخوێننەوە💜
با دەست پێبکەین
.
.
.
.
~قژێکی قاوەیی کاڵی ھەیە زۆر جوانە بەڵام ...گوێم لە دەنگی گریانیەتی.. ئەی قسە لەگەڵ کێ دەکا؟
ئەی ئەو ئاگرە چییە؟
بۆچی ھەمووشتێک زۆر جوان لە ھەمان کات زۆر ناشرین دەردەکەوێ؟
ئێستا بۆچی لەپڕێکا ئەو قژە جوانانە خوێنیان لێ دەچۆڕێ؟
ئێستا گوێم لە ھیچ نیە جگە لە گریانی مناڵ نەبێ
زۆر دەگری بەشێوەیەک کە ئازارم دەدا
دەنگی شکانی شووشە دێت
بۆنی دووکەڵی ئاگرەکە دێت ناتوانم ھەناسە بدەم دەخنکێم~

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

-ئای خوایە چیبووە بۆچی ھاواردەکەی؟
(لە خەوێکی قوڵ خەبەریان کردەوە بە دەنگی قیژە و ھاوار)
ئەوە چیتە تۆ ھەموو گیانت ئارەقەیە!
تکایە مەڵێ دووبارە ھەمان خەون!
(توند باوەشی لێی دا کە بینی وەک مناڵ دەگری)

+(بە ھەنسکەوە فرمێسکەکانی سڕی)
بەڵێ دووبارە.....چیبکەم؟ دەترسم دووبارە تووشی ھەمان کابوس ببمەوە من ھەرخۆی دوو ساڵ نابێ وەک مرۆڤ دەخەوم
(لە باوەشی بە گریانێکی زۆرەوە ھاواری دەکرد)

-تەواو گیانەکەم تێپەڕی تەنھا خەوێکی ناخۆش بوو ماریا'م
(پاش کەمێک مانەوەی ماریا لە باوەشی ھێور بوەوە)

-دەی ھەستە

ماریا:بۆ کوێ؟

-بۆ سەربان

ماریا : تۆ شێت بوی؟ ئەی گەر دووبارە بمانگرن
-ھەرخۆی دوێنێشەو ئێمەیان گرت کەس چاوەڕێی ئەوە ناکا کە ئەمشەویش بچینەوە

(ھەستا و دەستی ماریای گرت و یارمەتی دا تا ھەستێ و ھەردووکیان چوون بۆ سەربانەکە و لە نزیک قەراغی سەربانەکە دانیشتن)
.
.
.
(سەری خستە سەر شانی ماریا و توند دەستی گرت)

ماریا: یوریا

یوری:ھم؟

ماریا:سوپاس بۆ بونت لە ژیانم

یوری:ببورە گیانەکەم تۆ کەی سوپاسی منت کردوە؟

ماریا: ئێستا

یوری:ئاھ باشە باشە پێویست ناکا ئیدی من ھەم تۆش ھەر ھەیت بۆ خەم و خەفەتی من ھاھاھ

ماریا : دەی دووبارە مەیکە گاڵتە من بەڕاستی قسە دەکەم...

(دوای ماوەیەک لە بێدەنگی)

ماریا:ھەر بەڕاست تۆ پێتوایە خەوەکانی من تەنھا دروستکراوی مێشکی خۆمە؟

یوری : ئااھ دوبارە؟ ئەی دکتۆر پێی نەگووتی تەنھا مێشکی خۆتە ئەو ڕوداوانە دروست دەکا ؟بەس بۆستە...تۆ ئەمڕۆ حەبەکانت خوارد؟(سەری بەرزکرد و سەیری ماریای کرد)

ماریا: نا ئەوڕۆ حەبەکانم نەخواردوە

یوری : چ چ چی؟ ھەی گەمژە بەڕاستتە تۆ؟ بۆچی؟

As a Doll    "وەکو بوکەڵەیەک"Where stories live. Discover now