دادگا

731 144 66
                                    

صلاوو گەڕاینەوە بە پارتی تازەوااا
زۆر سوپاس بۆ ھەموو پشتگیریەکانتان🥰
سوپاس بۆ زیاتر لە ١١٦٠ ڤۆت
ببورن دەبوو دوێنێشەو پارتی تازە دانێم بەس بەخوا ھیچ مەجالم نەبوو💔
یەڵا ڤۆت لەبیر مەکەن و با دەست پێبکەین

















(ڕووداوەکان وەکو خەو لە مێشکم دەھات و دەچوو

عەزیە سپیەکەی بەرم

دەنگی پێکەنینەکانی یوریا کە وێنەی دەگرتم

دەستە گەورەکانی تێھیۆنگ کە وەستابو تا من دەستی بگرم

دەنگی چرکەی کامێرای وێنەگرەکان

دەنگی ئۆتۆمبێلی پۆلیس

ئازاری سەرم کە بە ئەرزەکە کەوت

وە ئەو دیمەنەی کە منی بەتەواوی بەئاگا ھێنایەوە
زەردەخەنە شەیتانیەکەی تێھیۆنگ!

ویستم چاوەکانم بکەمەوە
بەڵام بەھۆی ئەو ڕووناکیە زۆرانەی ژوورەکە بە ئەستەم چاوەکانم کردەوە

سەقفێکی سپی
ژوورێکی پڕ لە ڕووناکی

دوای چەند چرکەیەک لە سەیرکردنی سەقفی ژورەکە
بیرم کەوتەوە کە ئەوەی بینیم خەو نیە!

من لەکوێم!؟

تێھیۆنگ چی بەسەر ھات؟
ئەی دادگاییەکە؟
جۆنگکووک لەکوێیە؟
ئەی ئەو بە شوێنما نەھات؟
ئەی یوری چیدەکا؟

تەنانەت ھۆشی ئەوەم نەبوو کە لەجێی خۆم بجوڵێم...

ھەستم بە گەرمی جەستەم دەکرد
ھەموو گیانم ببوە ئارەقە

بەڵام نەمدەتوانی بجوڵێم بەھۆی بیر کردنەوەکانمەوە و ئەو دیمەنانەی لەبەرچاوم دەھاتن و دەچوون

ھەستم بە دەنگە دەنگ کرد لە دەرەوەی ژوورەکە دەھات

بەتەواوی بەئاگا ھاتمەوە

ئەوەندە بەپەلە ویستم ھەستم
لە کەمێک بەرزیەوە کەوتمە سەر ئەرزەکە

سەیرێکی دەستمم کرد

کانۆلای پێوە بوو

جلەکانم!  عەزیەکەم لەبەرا نەماوە

ھەم من لەسەر سیسەمەکە بەربوومەوە!
ئەمە ژووری کێیە؟ شوێنی خەوی کێیە؟

بەزۆر خۆمم بەرز کردەوە و ویستم بەرەو دەرەوە بڕۆم

لە نزیک دەرگاکە دووبارە کەوتم

گوێم لە دەنگی قسەکردن بوو)



-ئەو بەھۆی دەرمانەکەوە ژیانی کەوتۆتە مەترسی

ژیانی ھەردووکیان ئێستا لە مەترسیدایە

جەستەی زۆر لاوازە ئەستەمە بتوانێ بەرگەی بگرێ!

















As a Doll    "وەکو بوکەڵەیەک"Where stories live. Discover now